لڤین
دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە هۆشداریدا دژی گروپێکی ئەلیکترۆنی پەیوەست بە هەواڵگری سەربازیی ڕووسیاوە کە دەڵێت هێرشی لە ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا ئەنجام داوە.
دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا لە ئێکس لە هۆشدارییەکدا کە شان بە شانی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەریکا و دەزگا ئاساییشییەکانی دیکەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ” هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سیخوڕی و تێکدان بەکاردەهێنرێن.”
وتیشی ” لە سەرەتای دەستپێکی ساڵی 2022 ەوە، نیازی سەرەکی کارەکتەرەکە وادیارە سیخوڕی و تێکدانی یارمەتییەکان بووبێت بۆ ئۆکرانیا. ”
دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا وتی گروپە ئەلیکترۆنییەکە ناسراوە بە UNC2589 و بە کادێت بلیزارد و ئیمبەر بەیریش ناسراوە و پەیوەندی هەیە بە یەکەی 29155 ی دەزگای هەواڵگری سەربازیی GRU ی ڕووسیاوە.
گروپەکە بەرپرس بووە لە هێرشی ئەلیکترۆنی ” WhsiperGate ” کە لە مانگی یەکی ساڵی 2022 دا حکومەتی ئۆکرانیای کردە ئامانج، مانگێک پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیادا.
هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا پێنج ئەفسەری سەربازیی ڕووسیای تۆمەتبار کرد لەسەر ” WhisperGate “.
دەزگا ئەڵمانییەکە وتی ” باوەڕوایە کارەکتەرەکە هێرشی کردبێتە سەر تۆڕەکانی ناو وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکووریش. ”
وتیشی ” ئامانجە زاندراوەکان بریتی بوون لە ژێرخانی هەستیار و دەزگاکانی حکومەت و کۆمپانیاکان لە کەرتەکانی دارایی و گواستنەوە و وزە و تەندروستیدا. ”
ئەڵمانیای دووەم گەورەترین پشتیوانکار لە کیێڤ دوای ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆش، لە ئامادەباشیدابوون بۆ هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی پەیوەست بە ڕووسیاوە.
لە مانگی پێنجدا بەرلین گروپێکی بە ناوی ATP28 تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بە ئامانجکردنی ئەندامانی پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز. گروپەکە پەیوەستە بە هەواڵگری سەربازیی ڕووسیاوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس