لڤین
سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌بڕیاری به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و راستیه رونبۆوه كه مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ دامه‌زراندیان ته‌نها پێویستیان به واژۆیه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بوو كه له پێنج ساڵی ڕابردو ئاماده نه‌بو بیكات” و ده‌شڵێت، ” ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ڕاستگۆ بوین، كات كه‌فیله و خوای گه‌وره زۆر ڕاستی دیكه‌ش له زۆر دۆسیه‌ی دیكه ده‌ره‌خات”.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “ڕاستی ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت هه‌ر ده‌ره‌كه‌وێت، پیرۆزبایی دامه‌زراندن له هه‌مو مامۆستایانی وانه‌بێژی كوردستان ئه‌كه‌م، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی چه‌ند ساڵه‌یان لێئه‌كه‌م، ئێستا، هیوادارم ئه‌و ڕاستیه ڕونبوبێته‌وه كه مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ دامه‌زراندیان ته‌نها پێویستیان به واژۆیه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بوو كه له پێنج ساڵی ڕابردو ئاماده نه‌بو بیكات، ئێستاش ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه كه كراوه و مامۆستایان له دڵه‌ڕاوكێ و نادیاری چاره‌نوسیان ڕزگاریان ده‌بێت”.
راشیگه‌یاندوه، “ئه‌وكات كه بۆ به‌لاڕێدابردنی دۆسیه‌كه‌یان و پاراستنی حكومه‌ت و چه‌واشه‌كردنی نوێنه‌رانی مامۆستایان و ڕایگشتی، به‌ره‌و په‌رله‌مان ئاراسته ئه‌كران، ئێمه له دانیشتنی فه‌رمی په‌رله‌مان ڕامانگه‌یاند، دامه‌زراندن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ته و ده‌بێت ئه‌وان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن و له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی نه‌هاتوه‌ته په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هه‌ر 111 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش ده‌نگ بدات به دامه‌زراندنیان ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش دانامه‌زرێت”.
ئه‌وه ڕاستیه‌كه بو، ڕاسته زۆر تاڵ بو بۆ ئه‌وكات به‌ڵام له درۆیه‌كی كاتی چێژبه‌خش زۆر باشتر بو
ده‌شڵێت، “ئه‌وه ڕاستیه‌كه بو، ڕاسته زۆر تاڵ بو بۆ ئه‌وكات به‌ڵام له درۆیه‌كی كاتی چێژبه‌خش زۆر باشتر بو، ئه‌وه ڕێگه دروسته‌كه بو، به‌ڵام هه‌زاران هه‌زار جنێو و قسه‌ی ناشیرینمان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستی وتنه پێوترا، چه‌ندین وتار و هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستگۆییه‌مان ئاماده‌كرا، په‌شیمان نه‌بوم ، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتیش به نزیكه‌كانمم وت، خوایه‌ك هه‌یه، له‌هه‌موان گه‌وره‌تر و به‌ده‌سه‌ڵاتتر و باڵاتره، ئه‌و ده‌بینێت كه به‌نده ته‌نها ڕاستیه‌كه‌م وتوه، بۆیه یه‌ك ڕونكردنه‌وه ناده‌م، سه‌بر ئه‌گرم و چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م خوای گه‌وره كه ئاگای له هه‌مو شته، ڕۆژێك ئه‌م ڕاستیه ئاشكرا بكات ،حسبی الله و نعم الوكیل”.
تكایه ئاراسته‌ی فشاره‌كانتان بگۆڕن بۆسه‌ر حكومه‌ت، نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌نها چه‌ند مه‌ترێكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مامۆستایان، كه زیاتر له سێ جار له‌گه‌ڵیان كۆبوینه‌وه، پێمان وتن، تكایه ئاراسته‌ی فشاره‌كانتان بگۆڕن بۆسه‌ر حكومه‌ت، نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌نها چه‌ند مه‌ترێكه، گردبونه‌وه‌كانتان ببه‌نه ئه‌وێ و ده‌رفه‌ت مه‌ده‌ن موزایه‌ده‌چییه‌كان داوا ڕه‌واكانتان به‌لاڕێدا ببه‌ن، دۆسیه‌ی ئێوه واژۆیه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وێت و بڕۆن له‌وێ فشار بكه‌ن، هاندانتان و هاتنتان بۆ په‌رله‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئاراسته‌كردنی هه‌ڵمه‌تی میدیاییه به‌ره‌و په‌رله‌مان كه شوێنه ڕاسته‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌كه‌تان نیه”.
رێواز فایه‌ق ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، “سوپاس بۆ خوا ده‌ركه‌وت ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ڕاستگۆ بوین، كات كه‌فیله و خوای گه‌وره زۆر ڕاستی دیكه‌ش له زۆر دۆسیه‌ی دیكه ده‌ره‌خات، دڵنیاشم یه‌ك یه‌ك بته‌كان، پۆپۆلیسته‌كان، نوسه‌ره‌كانی ده‌ربار، به‌ناو ڕۆژنامه‌وانه ئاراسته‌كراوه‌كان و ئه‌وانه‌شی پاره‌داریان ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ون”.