لڤین
هەلی دامەزراندن بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر لە ئیدارەی گەرمیان راگەیەندرا.
ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە پاش رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندیکردن، (٨١) کەس لە پسپۆریە جیاوازەکان و کارگوزار و شۆفێر بۆ دیوانی ئیدارەکە وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت.
دەشڵێت، داواکاران دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی لای خوارەوە و لەماوەی ١٥ رۆژدا واتە لەرۆژی (٢٠٢٤/٨/٢٢) تا (٢٠٢٤/٩/٥) فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن.
لینکی فۆرمی دامەزراندن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdPS7T_l0AtXd2b7pKLIXBW-MiYbRyAEGGi3w3s9NtILlMY-Q/viewform