لڤین
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگرتن بهسهر كارگهیهكى پێکەوەنان و لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێل و دهستگیركردنى 10 تۆمەتبار بهو هۆیهوه رادهگهیهنێت و دهڵێت “لە کارگەکەدا (17) ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوەی تێدابوو، کە بەنیازبوون لە کوردستان ساغیبکەنەوە”.
له راگهیهندراوێكدا، دەزگاكه بڵاویكردووهتهوه “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و چاودێریی ورد، لەچالاکییەکەدا رۆژی 2024/6/2، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکان، توانییان لەناوچەی ( چیمەن )ی نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوەدا”.
ئهوهش هاتووه “لە کارگەکەدا (17) ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوەی تێدابوو، کە بە رێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغیبکەنەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران”.
ئاسایش، روونیشیكردووهتهوه “لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (240) لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە”.