لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وادەى وەبەرهێنان لە سەرجەم پرۆژەکانى غازى هەرێمى کوردستان ئاشکرادەکرێت

غاز x

لڤین

بریکارى وەزارەتى نەوت رایدەگەیەنێت، سەرجەم پڕۆژەکانی غاز لە هەرێمی کوردستان رەوانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کراون و وادەى وەبەرهێنان تیاشیاندا ئاشکرادەکات.

عیزەت سابر، بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى غاز رایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ لە عێراق، بەجۆرێك توانراوە رێژەى سووتانى غاز بە رێژەى 13% کەمبکرێتەوە، کە وایکردووە رێژەکە لە ئێستادا بۆ 67% بەرزببێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر 53% بوو.

وتیشى، “بەپێى ئەو پرۆژانەى ئێستا لە جێبەجێکردندان و ئەوانەش کە پلانڕێژییان بۆ کراوە سووتاندنى غاز بەتەواوى کۆتایى پێدێت”.

سەرجەم ئەو پرۆژانەش کە پەیوەندییان بە غازەوە هەیە لە هەرێمى کوردستان رەوانەى کۆمپانیا جیهانییەکان کراون و، لە کۆتایى ساڵى 2027 کارکردن تیایاندا دەستپێدەکات، عیزەت سابر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەى (سەباح) واى وت.

روونیشیکردەوە، لە قۆناغى یەکەمدا وەبەرهێنان 300 ملیۆن پێ سێجا دەبێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks