لڤین
رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار بۆ ناحیەی رزگاری روویدا و کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار بۆ ناحیەی رزگاری، کەسێک برینداربوو،
ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری (مان)دا روویداوە، لەنزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، تیمەکانی هاتوچۆش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.