لڤین
دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا، شارۆچكەی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكەن.
قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ئاگاداری دانیشتوانی سنووری قەزاكە دەکاتەوە، کە بڕی پێویست نەوتی سپی دابین کراوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاووڵاتی یان دەکەین سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ پێدانی بڕی پارەی دیاری کراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ هەر خێزانێک بڕی (200) لیتر نەوت دەدرێت، بەرامبەر (104000) هەزار دیناری عێراقی.
جەختیشی كردۆتەوە، دابەشکردنی نەوت بە پێی لیستی کۆبۆنی خۆراک دەبێت و هەر بریکارێک زووتر پارە و لیستی ئامادەبێت نەوتەکەی بۆ دەنێردرێت.
ئاشكراشی كردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتەکە بەسەر پەرەشتی بەڕێوەبەرایەنی نەوت و کانزاکانی هەولێر-کۆیە بەڕێوەدەچێت.