لڤین
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند” نزیکەی دو ساڵە پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراك ڕاگیراوە، دەشڵێت: تا ئێستا دیار نییە کەی وادەی دوبارە ناو تۆمارکردن دەست پێدەکاتەوە”.
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسۆڵەی خۆراکی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” تۆمارکردنی ناوی نوێ بۆ بەشە خۆراکـی مانگانە دەست پێ دەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا وادەکەی دیاری نەکراوە، هەربۆیە چاوەڕوانی بەغدادن بۆ دوبارە دەستپێکردنەوە پڕۆسەکە”.
ئەوەشی ئاشکراکرد ماوەی ساڵێك و هەشت مانگە، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراکـی مانگانە ڕاگیراوە. و لە سنوری پارێزگای سلێمانی دو ملیۆن هاوڵاتی مانگانە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشەخۆراکـی مانگانە.
ئاراس محەمەد دەشڵێت” ئەو کەسانەی بێبەشبون لە خۆتۆمارکردن بۆ بەشەخۆراك، منداڵی تازە لە دایكبو و ئەو کەسانەن کە تازە هاوسەرگیریان کردوە”.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی وتیشی” ئەو کەسانەی خاوەن کۆمپانیان یاخود داهاتییان بەرزە، بە بەشە خۆراکی مانگانە وەرناگرن”.