بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەك هێزەكانی توركیا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن بە دەیان مووشەك گوندەكانی دوروبەری كانتۆنی مەنبج لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریایان كردە ئامانج.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبج سەربە هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگەیاند، هێزەكانی توركیا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن چوار گوندی باكوری كانتۆنی مەنبجیان بۆردومانكردووە و سەرجەم گوندەكانیش ئاوەدانن و دانیشتوانی مەدەنییان تێدایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممەش توركیا بە چەكی قورس گوندی عون داداتی بە ١٣ مووشەك و گوندی جاتیشی بە ١٥ مووشەك كردووەتە ئامانج، هێرشەكانیش لەلایەن بنكەی هوشیریەی توركیاوە ئاڕاستەی باكوری كانتۆكە كراون.