Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بەهۆى دواکەوتنى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى بەغداد شەش بەرپرس دوورخرانەوە

لڤین

بەهۆی دواکەوتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد، شەش بەرپرسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە کارەکانیان دوورخرانەوە. 

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە” بەهۆی دواکەوتنی چەند گەشتێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بڕیاردرا شەش بەرپرسی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی مەناف عەبدول مونەعیم لە کارەکانیان دووربخرێنەوە و زولفیقار عەبدولحسێن وەک جێگرەوەی بە (وەکالەت) لە ماوەی کشانەوەکەدا دەستنیشان بکرێت”.

هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە” بازرگانى، پرۆسەکانى فڕۆکەوانى، هونەرى، بەرپرسى ئیدارەدانى بازرگانى/ بەشى بازرگانى و بەشی جوڵەى فڕۆکەوانى/ بەشى جوڵەى فڕۆکەوانى، بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە کارەکانیان لادەببرێن”.

بەپێی نوسراوەکە، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق رەزامەندیداوە بە لەسەرکارلابردنى ئەو بەرپرسانە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top