
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا
لڤین لەسەر رێگەی هەڵەبجە-سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی هەڵەبجە-سەیدسادق روویدا. باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.