Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەکان نوێژە بارانە ئەنجامدرا

nwezh

لڤین

ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ تەواوبوونی جومعەدا لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم نوێژە بارانە ئەنجامدرا و نزا بۆ بارینی باران کرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردبۆوە، تێکڕای باران بارین لە سنووری سلێمانی 675 ملمە، و ئەوەش بڕێکی کەمە و مەترسی وشکەساڵی بەدوای خۆیدا دێنێت.

هەر ئەمڕۆ، لە پاش نوێژی عەسر، ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیەی عەربەت لە زەوییەکی چۆڵی ناحیەکە کۆبوونەوە، و سەدان کەس لە تەمەنە جیاوازەکان کە ژن و منداڵیشیان لەنێودا بوو، بەشداریان لەو نوێژە بارانەدا کرد و، دەستی نزا و پاڕانەوەیان بەرزکردەوە بۆ ئەوەی خودای گەورە بارانی بەڕەحمەت ببارێنبێت.

وەک نەریتێکی جوانی ئایینی ئیسلام، ساڵانە لە کاتی دواکەوتنی باران، موسڵمانان لە دەرەوەی مزگەوتەکان و لە دەشتەکاندا کۆدەبنەوە بۆ نوێژ کردن و پاڕانەوە لە خودای گەورە بۆ ئەوەی باران ببارێنێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top