Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

یەكگرتووی ئیسلامی: کار بۆ چەسپاندنی مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین

dec

لڤین

ئەمڕۆ پێنج شەممە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا و لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەلاحەدین محەممەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو  دوا گۆرانكاری و پێشهاتەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكەی شی كردەوە بەتایبەتی ئەو گۆڕانکارییە گەورەی لە سوریادا روویدا پاش رووخانی رژێمی ستەمکاری پێشوو.

ئەمینداری یەکگرتوو دەڵێت، پەیوەندیەكانمان دەخەینە خزمەتی چارەسەرکردن و چەسپاندنی مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و درێژەدان بە هەوڵەکانمان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی هەرێم و ناوچەكە و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد ، لەو پێناوەشدا یەکگرتوو چی لە توانایدا بێت درێغی ناکات .

مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو جەختی كردەوە لەوەی كە هەرچی زووترە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پێكبهێنرێت و پەرلەمان كارا بكرێـت و رۆڵی گرنگی خۆی ببینێ، هەروەها تەئكیدكرایەوە لەوەی كە یەكگرتوو لە كابینەی نوێی حكومەت بەشدار نابێت و درێژەدەدا بە رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان.

لڤین پرێس
Scroll to Top