لڤین
فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و تۆپخانەكانی توركیا كاروانێكی خەڵكی سڤیلیان كردە ئامانج كە بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی داوای كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی توركیا بكەن بەهۆیەوە ٦ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، كاروانەكە هەزاران ئۆتۆمبێلی مەدەنی لەخۆدەگرن كە لە شار و ناوچەكانی كۆبانێ، تەبقە، ڕەقە، قامیشلۆ، و حەسەكە بەشداریی جەماوەریيان كردووە و دەچوون بەرەو بەنداوی تشرین.
ئەم بەئامانجگرتنە لەچوارچێوەی هێرشەكانی توركیا لە ناوچە گرنگ و ستراتیژییەكاندا دێت، لەكاتێكدا ترسی تێكچوونی دۆخی مرۆیی و ئەمنی لە ناوچەكەدا هەیە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەئامانجكردنی كاروانە مەدەنییەكان كە هەڵگری پەیامێكی ڕوونی ڕەتكردنەوەی دەستێوەردانەكانی توركیان و هێرشە بەردەوامەكان.