لڤین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریداوه كه ڕێوشوێنه‌كان به كاتی ڕاده‌گیرێت و بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، ده‌شڵێت، “له ئه‌مڕۆوه شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن”.
سوارە عومەر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبونه‌ته‌وه و له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان گفتوگۆیان كردوه و سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رۆشییه‌كی زۆری تیادا بوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاردرا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەکاتی رابگیردرێت و رێوشوێنه‌كانی ده‌زگای ئاسایش جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كێتی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوێنه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تیادا به‌شدار بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانزمی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به ڕه‌وچاوكردنی یاسا به‌ركاره‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ده‌ڵێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه ئه‌گه‌ر نایاساییان پێوه‌نه‌كرابێت ئه‌وا بدرێته‌وه به خاوه‌نه‌كانیان، هه‌روه‌ها هاورده‌كردن و كڕین و فرۆشتن به ئۆتۆمبێلی بێسه‌ره‌تا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.