
دانەغاز: تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بەرهەمی غازی کۆرمۆر 50% زیاد دەکات
لڤین کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەڕێژەی 13% قازانجیان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و تا سەرەتای ساڵی داهاتووش بەرهەمی غاز بەڕێژەی 50% بەرزدەبێتەوە. کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتێکی لەبارەی داهات و پرۆژەکانیان لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێ، لەو ماوەیەدا قازانجیان گەیشتووە 43 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا لەهەمان