لڤین
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەیەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکرد.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 24ی ئایاری 2025ی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکرد.
بەپێی نووسراوەکەی کۆمسیۆن، “بۆ کۆنفرانسی داهاتووی گۆڕان کۆی ژمارەی ئامادەبووان دەکرێن بە رێژەی یاسایی و ئەو بڕیارانەی لە کۆنفرانسەکەدا دەدرێن بە دەنگی زۆرینەی ئامادەبووان پەسەنددەکرێن”.
رۆژی 5ی نیسانی 2025، لە شاری سلێمانی لە هۆڵی زەرگەتە سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕانی لەژێر دروشمی ”هاونیشتمانی، دەستور، دیموکراسی” بەسترا.
لەو کۆنفرانسەدا بەرنامەی کاری سیاسیی بزوتنەوەکە و دەستوورەکەی پەسەندکران، هەروەها 55 کەس وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان هەڵبژێردران و 12 کەسیش وەک یەدەگ دەستنیشانکران.
ئەو کۆنفرانسە لەلایەن باڵی کوردساتەوە رەتکرایەوە و لەلایەن کۆمسیۆنەوە ئەمڕۆ وەک ئەنجامدانی کۆنفرانس دەستنیشان کراوە.
دواتر و لە رۆژی 26ی نیسانی 2025، کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆن بەسترا، بەڵام رێژەی یاسایی تەواونەبوو کۆنفرانسەکە شکستیهێنا.