لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

مەسعود حەیدەر: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەرنابن

OIP

لڤین

مەسعود حەیدەر بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە پۆستێكیدا دەڵێت، “دەبێت حكومەتی عێراق وەك هەرێمێك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات نەك وەكو پارێزگایەك”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تاوەكو عەقڵییەتی حوكمڕانی لە بەغداد نەگۆڕێت، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەرنابن و هەر رۆژە و بە میزاجی كەسێك مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكرێت”.[

دەشڵێت، “لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا فیدراڵییەكان، دەبێت شایستەی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت و حكومەتی عێراق وەكو هەرێمێك مامەڵە بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان، نەوەك وەكو پارێزگایەك یان یەكەیەكی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەری ریشەیی هەیە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks