لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پارتی دەم: سبەی تەرمی ئۆندەر لە ئیستانبوڵ بەخاکدەسپێردرێت

سڕی سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

لڤین

پارتی دەم ئاشکرایکرد پرسەی سڕی سورەییا ئۆندەر لەئەمڕۆوە دەستپێدەکات و رۆژی یەکشەممەش تەرمەکەی بەخاکدەسپێردرێت.

نەخۆشخانەکەشی دەڵێت، سات بە سات تەندروستیی بەرەو خراپی دەچوو، کاتژمێر 16:10 کۆچی دواییکرد.

نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتینگەیڵ راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆچی دوایی سڕی سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆندەر شەوی 15ی نیسان کاتژمێر 22:41 بە بێهۆشیی و بەدەم ئەنجامدانی هەناسەی دەستکرد و شێلانی دڵ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەمان شەو بەهۆی دڕانی شاخوێنبەری دڵی، نەشتەرگەریی خوێنبەرەکان و قەستەرەی بۆ کراوە و دواتر لە یەکەی چاودێریی چڕ لە ژێر چارەسەردا بووە، بەڵام بەرە بەرە کۆئەندامی دەماری سست بووە و مەترسی لەسەر ژیانی زیادیکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامەکانی جەستەی.

نەخۆشخانەی فلۆرێنس دەشڵێت، سڕی سورەییا ئۆندەر لە 18هەمین رۆژی وەرگرتنی چارەسەر لە یەکەی چاودێریی چڕدا بەهۆی لەکارکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامەکانی جەستەی کاتژمێر 16:10 گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکیشدا پارتی دەم ئاشکرایکرد، لەئەمڕۆوە لە ئیستانبوڵ پرسە بۆ ئۆندەر دادەنێن. رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەشی سبەی 4ی ئایار بەڕێوەدەچێت، کە لە گۆڕستانی زنجیرلیکویو لە ئیستانبوڵ بەخاکدەسپێردرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks