
رووفاتی شاخەوانێک لەسەر لوتکەی ئێڤرێست دۆزرایەوە کە 100 ساڵ پێش ئێستا گیانیلەدەستداوە
لڤین گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیک بڵاویکردەوە، رووفاتی شاخەوانی ئینگلیزی ئەندرۆ ئیرڤین دۆزراوەتەوە کە پێش لە 100 ساڵ لەسەر لوتکەی ئێڤرێست بێسەروشوێن بووبوو. گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی ئەیلولی رابردوو هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی رووفاتی ئەو سەرکێشیکارە کە ماوەی 100 ساڵە بێسەروشوێن بووە، تا توانراوە لە نزیک رووباری سەهۆڵینی رۆنگبۆک