لڤین
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی هێزەكانی سنوور كردنەوەی 22 بنكەی نوێی لەسەر هێڵی سفری عێراق-توركیا ڕاگەیاند.
فەرماندەی هێزەكانی سنوور لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند : فەرماندەی هێزەكانی سنوور فەریقی یاسایی محەممەد عەبدولوەهاب سوكەر، سەردانی لیوای یەكی سنووری كرد، كە سنووری عێراق و توركیا لە سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگای دهۆك دەپارێزێت، بە یاوەری فەرماندەی سنورەكانی ناوچەی یەك لیوا دلێر فەرزەندە زێباری.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە پەراوێزی سەردانەكەدا، سوكەر (22) بنكەی سنووری نوێی لەسەر هێڵی سفری نێوان عێراق و توركیا كردەوە، كە ڕێگاوبانەكان قیرتاو كران و لە ناوچەگەلێكی زۆر ناڕێك و سەخت دروستكران، و بۆ یەكەمجارە لەم ناوچانە سنووری عێراق و توركیا دامەزران.