لڤین
میدیاکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 41 کەس لە پارێزگاکانی مازەندەران، گیلان، هەمەدان و کوردستان بە هۆی ژەهراویبوونیان بە خواردنەوەی کحولی ساختە، گیانیان لەدەستداوە و 343 کەسیش بە قورسی دۆخی تەندروستیان تێکچووە.
ڕۆژنامەی ئێعتماد کە لە تاران بڵاودەبێتەوە، لە زاری ئەوانەی چارەسەری ئالوودەبووان بە خواردنەوە کحولییەکان لە پارێزگاکانی گیلان و مازەندەران دەکەن، ڕایگەیاندووە “ڕێژەی زۆری ژەهراویبوون و مردن لە ماوەی ئەم 10 ڕۆژەدا، ‘نائاساییە’ و ئاماژەیە بۆ بایۆتیرۆریزم لەلایەن هەندێک کەس و گروپەوە”.
بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامەیە، “مەحاڵە چوار بەرهەمهێنەر لە چوار پارێزگادا بەرهەمێکی ژەهراوییان لە یەک کاتدا بەرهەمهێنابێت”.