
مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 خەرجکرا
لڤین وەزیری دارایی بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70. وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت