لڤین
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە سبەینێ نەوتی سپی حكومی دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم دانیشتووانی سنوری ناحیەمان ئاگادار دەکەینەوە، كە سبەینێ پێنج شەممە ١۰/١۰/٢۰٢٤ نەوت دابـەش ئەکرێت بـەسەر بنکەکانی (٢٧٢) و (٢٧٣)ی ناو سەنتەری ناحیە و کۆمەڵگای نەسر و گوندەکان.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان كارتی نەوت ئامادە بكەن لەگەڵ بڕی 104 هەزار دینار بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەكەیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر لە ئەمڕۆوە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی (یەك)ەوە دەستی پێكرد.