
پاسپۆرتی سلێمانی دانیشتووانی چەمچەماڵ ئاگادار دەكاتەوە
لڤین پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەدانیشتووانی شاری چەمچەماڵ دەكات، بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان ڕۆژانە كاتژمێر 8:30ی بەیانی لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامادە بن. پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی دانیشتووانی چەمچەماڵ كە مامەڵەی پاسپۆرتیان هەیە، مامەڵەكانیان بە ڕۆژێك تەواو بكرێت و هەمان ڕۆژ پاپۆرتەكەیان بدرێتەوە، پێویستە ڕۆژانە كاتژمێر 8:30بەیانی لە ناو بەڕێوبەرایەتییەكە ئامادەبن.








