لەئیدیعای زۆرینەوە بۆگۆشەگیری سیاسی کاردانەوەکانی پارتی لەمیدیاکانیەوە زۆر بەزەقی جۆرێک لەشڵەژان و سەر لێشێواوی و خۆ بەزل زانی ئەوحزبەی دەرخست.
دوابەدوای کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ و بانگەوازەکەی بۆ ڕاستکردنەوەی باڵانسی هێز لەهەرێم، وەڵامی سەرۆکی (ی.ن.ک)، بەجارێ پارتی توشی هیستریا کرد.
لەکاتێکدا پارتی دوای ئەو هەموو ماوە زۆرەی دوای هەڵبژاردن نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێ، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستە کتلەی دووەم ڕابسپێردرێ لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت کە یەکێتیە، دەتوانێ هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ کوتلە پەرلەمانییەکانی تر لە نەوەی نوێ، یەکگرتو، کۆمەڵ، ڕەوتی هەڵوێست و باقی لایەنەکانی تریش، گۆڕانکاری و ڕوداوی گرنگیش بەدوای خۆیدا دێنێ.
ئەوەی پێویستە یەکێتی بیکات ڕاستگۆیی و دڵنیایی دانە بەلایەنە سیاسیە بەشداربووەکان، بۆ لایەنە سیاسی یەکانیش سەنگی مەحەکە ڕاددەی ڕاستگۆ بوونیان بۆ دەنگدەرانیان دەردەخا. ئەگەرهاتوو پارتی خرایە دەرەوەی هاوکێشە کە
گومان تێدا نیە پارتی ڕێگری دەکا لە دانیشتنی پەرلەمان لەهەولێر،بەهۆی سەرەڕۆییە کانییەوە ئاشکرایە هەمیشە بینای پەرلەمان دەستبەسەرە لەلایەن پارتی یەوە.
لەکاتێکدا ڕێگریەک ئەنجامدرا پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە لە شوێنێکی تر دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێ، ئەوبابەتە ڕێگە پێدراوە لەماددە ی چوارەمە لەپەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمان کە (گەورەترین مەرجەع)ی یاسایی و سیاسیە لە هەرێمی کوردستان کە ڕەوایەتی ئەدا بە دانیشتنی پەرلەمان، جگە لەناو بینای پەرلەمان لەهەولێر.
لەسەر داوای سەرۆک، دەستەی سەرۆکایەتی یان دە ئەندام و بەڕەزامەندی پەرلەمان لەهەر شوێنێکی تر بەپێی پێویست، پێویستە ئامادەکاری بکرێ، گومانی تێدانییە پارتی ڕێگری دەکا، هەروەک لە ڕابردوو بینیمان، هیچ پاساوێک ڕێگە بە پارتی نادا هەڵوێستی لەو بابەتە بگرێتەبەر، ڕاستە خۆی لەبەرەی دۆڕاودا دەبینێتەوە، لەبری ئەوە پێویستە بە هەڵوێستە خۆسەپێنی و تاکڕەوانەکەیدا بچێتەوە کە تەنیا بە زیانی خەڵک شکاوەتەوە و حوکمڕانی هەرێمی ناشیرین کردووە، دەرکەوت زۆرینەی کورسی دادی نەدا و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم نەچوونە ژێر هەیمەنەی سیاسەتە ناعەقڵانیەکانی پارتی و کورسیەکانی و دەنگە کڕاوەکانی دادی نەدا و بوونە بڵق و سەرئاو کەوتن.

عمر قادر کوێخا وسو
- This author does not have any more posts.

















