لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئۆکرانیا ٢٠٢٦: لە نێوان “مامەڵە تاڵەکەی ترەمپ” و “ستراتیژییەتی مانەوەی پۆتین”دا.

IMG

شیکاریی: سیروان عوبەید

جیهان بەرەو وەرچەرخانێکی مێژوویی هەنگاو دەنێت. لەکاتێکدا واشنتۆندەیەوێت بەمیتۆدی بازرگانیکۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت، ئەورووپالەبەردەم قەیرانی ناسنامە و ئاسایشدایە. لەم شیکارییە چڕەدا، سێگۆشەیگرژییەکانی نێوان ترەمپ، پۆتین و زێلینیسکی تاوتوێ دەکەین و تیشکدەخەینە سەر ڕۆڵی شاراوەی چین، ئێران و کۆریای باکوور لە نەخشەی نوێیجیهاندا.

دۆخی سەربازی و سیناریۆکان بۆ ساڵی ٢٠٢٦: پێشبینی دەکرێتلەسەرەتای ساڵی نوێ (٢٠٢٦)، بەرەکانی جەنگ بچنە قۆناغی چەقبەستوویییان یەکلاکردنەوەی ناچارکردن. لەئێستادا ڕووسیا بەردەوامە لە فشاری توندلەسەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕانیادۆنباسو هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەستراتیژییەکان دەدات پێش ئەوەی هەر دانوستانێکی فەرمی دەست پێبکات. ڕێک ئەو لۆژیکەی کە پێی دەوترێت (Facts on the ground)،  سەپاندنیئەمری واقیع بەرلە مێزی گفتوگۆ. لەکاتێکدا ئۆکڕانیا لە دۆخێکی بەرگریسەختدایە، بەهۆی کەمبوونەوەی تەقەمەنی و داخورانی هێزی مرۆیی وتێپەڕاندنی هێڵی سووری بەرگری. وەک سەرچاوە سەربازییەکان باسی لێوەدەکەن؛ دۆخەکە لەئێستادا زیاتر خۆی لە شەڕی تەکنەلۆژی سەربازیدەبینێتەوە: فرۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی دوورمەودا، کە هەردوولا ژێرخانیوزەی یەکتری دەکەنە ئامانج بۆ شکاندنی ئیرادەی لایەنی بەرامبەر لەم زستانەسەختەی ئەمساڵدا.

هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ و ئەگەریفرۆشتنیئۆکرانیا:چەسپاندنی لۆژیکی قازانجی سارد و میتۆدی مامەڵەگەریی ترەمپلە کێشە جیۆپۆلیتیکییەکاندا، گەورەترین وەرچەرخان و مەترسییە لەسەر کۆیسیستەمی نێودەوڵەتی، لەناویشیاندا داهاتووی سیاسی زێلینیسکی وسەقامگیریی ئاسایشی کیشوەرە پیرەکە، ئەورووپا. سیاسەتی ترەمپ کەلەسەر بنەمایئەمریکا لەپێش هەموو شتێک” (America First) کار دەکات وجەنگی ئۆکرانیا تەنها وەک بارگرانییەکی دارایی گەورە دەبینێت وهەوڵەکانیشی بۆ وەستاندنی شەڕەکە پەیوەستە بەو لۆژیکی چۆن قازانجبکەم؟” چونکە تێڕوانینی ترەمپ بۆ سیاسەتی دەرەوە وەککۆمپانیایەکیبازرگانیوایە، کە تێیدا دەبێت هەموو مامەڵەیەک قازانجێکی ڕوونی بۆئەمریکا هەبێت، ئەگەر نا، هەرناوێکی هەبێت هیچ بەهایەکی بۆ ئەو نییە. میتۆدیبازرگانی ترسترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، چەکیهاوکارییەکان و هەڕەشەی کشانەوە وەک کارتێکی گوشار بەکاردەهێنێت. ئەوفشاردەخاتە سەر زێلینیسکی بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە جێگیرکردنی هێڵەکانیئێستای جەنگ، کە ئەمەش بە واتای دەستبەرداربوونی خاکی ئۆکڕانیا دێت لەوناوچانەی ئێستا ڕووسیا داگیری کردوون. “فرۆشتنەکەلێرەدا بە واتای بڕینیهاوکارییە سەربازییەکان دێت ئەگەر ئۆکڕانیا بەپێی مامەڵەی تڕەمپ نەچێتەسەر مێزی دانوستان. لە هەمان کاتدا، هەڕەشەی لابردنی پاراستنی ماددەی٥ی ناتۆ وەک کارتێک دژی ئەورووپا بەکار دەهێنێت، و هەڕەشەی پێدانیپێشکەوتووترین چەکبە ئۆکرانیا وەک کارتێک دژی پۆتین. ئەمەستراتیژییەکی دوولایەنەیە بۆ ناچارکردنی هەمووان بە قبوڵکردنیمامەڵەکانیترەمپ“. لە بەرامبەردا، ترەمپ دەیەوێت وەکئاشتیخوازێکدەربکەوێت کەڕێگری لە جەنگی سێیەمی جیهانی کردووە و پارەی باجدەرانی ئەمریکیپاراستووە. هەروەها، ئامانجێکی تری ترەمپ ئەوەیە کە پەیوەندییەکی پراگماتیلەگەڵ پۆتین هەبێت بۆ دوورخستنەوەی ڕووسیا لە هاوپەیمانە نزیکەکەیچین.

درزی ستراتیژی؛ ئەورووپا لە نێوان سێگۆشەی هەژموونی تڕەمپو پارادۆکسی ماکرۆن و پراگماتیزمی ئەڵمانیدا: وڵاتانی ئەورووپا لەترسێکی گەورەدان، بەڵام هەڵوێستیان یەکگرتوو نییە. فەڕەنسا و سەربەخۆییستراتیژی: ئیمانوێل ماکرۆن و فەڕەنسا جەخت لەسەرسەربەخۆییستراتیژیی ئەورووپادەکەنەوە. ئەمە تەنها کاردانەوە نییە بەرامبەر ترەمپ، بەڵکو ئامانجێکی درێژخایەنی فەڕەنسایە بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئەمریکالەسەر کیشوەرەکە. ئەوان پێیان وایە هەر ڕێککەوتنێک کە تێیدا ڕووسیا بەسەرکەوتوو دەربکەوێت، دەبێتە مەترسی بۆ سەر تەواوی کیشوەرەکە.

هەرچەندە لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٥دا، ئیمانوێل ماکرۆن وەرچەرخانێکی لەهەڵوێستەکانی پێشوویدا نیشان دا؛ لە کاتێکدا پێشتر جەختی لەسەرسەربەخۆیی سەربازی دەکردەوە، تەنانەت باسی لەئەگەری ناردنی سەربازیئەورووپی دەکرد بۆ ئۆکرانیا؛ ئێستا داوای گفتوگۆیەکیدادپەروەرانە وشەفافلەگەڵ پۆتین دەکات. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە فەڕەنسا درکی بەوەکردووە کە ڕەنگە ترەمپ چیتر پابەند نەبێت بە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا وپاراستنی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، کەواتە، بەبێ ئەمریکا، ئەورووپا پێویستی بەدەرچەی دیپلۆماسی هەیە.”

* ئەڵمانیا و پراگماتیزمی ئابووری: ئەڵمانیا زیاتر لەسەر بنەمایبەرژەوەندی ئابووریوبەرپرسیارێتی مێژووییبیر لە ڕووسیا دەکاتەوە. ئەگەرچی ئەڵمانیا هاوکاری سەربازی زۆری پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە، بەڵامهێشتا بەشێک لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە دەیانەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵمۆسکۆ ئاسایی بکەنەوە بۆ پاراستنی بازرگانی و وزە.

بۆشایی پیشەسازی و مەترسیی ئاشتیی سەپێنراو: ئەگەرچیئەورووپا هەوڵی داوە بودجەی سەربازی زیاد بکات، بەڵام ڕاستییەتاڵەکە ئەوەیە کە پیشەسازیی سەربازی کیشوەرەکە هێشتاناتوانێت بۆشایی گەورەی واشنتۆن پڕ بکاتەوە. ئێستا ئەورووپاوەک دواین ڕێگر لەبەردەمئاشتییەکی سەپێنراووەستاوە وجەخت دەکاتەوە کە هەر ڕێککەوتنێک زیان بە سەروەری ئۆکرانیابگەیەنێت، تەنها جێگیرکردنی مێژوویی مەترسییەکانی ڕووسیایەلە داهاتوودا.

ئەگەری جەنگی ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕووسیا: ئەم ئەگەرە هێشتا لەئارادایە بەڵام لاوازە. هۆکاری مەترسییەکە ئەوەیە کە ئەگەر ڕووسیاهەست بە سەرکەوتنی تەواو بکات و بیەوێت پەلاماری وڵاتانیباڵتیک یان پۆڵەندا بدات، جەنگی ڕاستەوخۆ دەست پێ دەکات. یانبەکارهێنانی چەکی ناوەکی تاکتیکی لەلایەن ڕووسیاوە دەتوانێتناتۆ ناچار بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ بکات. لە بەرامبەردا، هۆکاری دوورکەوتنەوەکە ئەوەیە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە هیچشێوەیەک نایەوێت بچێتە جەنگێکی ڕاستەوخۆوە لەگەڵ ڕووسیا. یاخود باشترە بڵێین، ستراتیژی تڕەمپ زیاتر بەرەو مامەڵەئابووریەکانەنەک گەرمکردنی جەنگ کە خەرجی دەوێت.

لەناو ئەو هاوکێشە ئاڵۆزەدا، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ٢٠٢٦دا فشارەکان بۆ سەر ئۆکرانیابگەنە لوتکە بۆ ئاگربەستێکی کاتی.. تیایدا:

١. دانوستانی ناچارکراو). ئەگەر هەیە ئۆکڕانیا بەسەر دوو بەشدا دابەش بێت(بەشێکی ڕۆژئاوایی کە بەرەو یەکێتی ئەورووپا دەچێت، و بەشێکی ڕۆژهەڵاتیکە لەژێر هەژموونی ڕووسیادایەبێ ئەوەی بە فەرمی دان بەو داگیرکارییەدابنرێت.

٢. دابەشبوونی دیفاکتۆ). لە ئەنجامدا، ئەورووپا ناچار دەبێت زیاتر پشت بە خۆیببەستێت، چونکە متمانەی بە پاراستنی ئەمریکا (چەترەکەی ناتۆ) لە سەردەمیترەمپدا درزی تێکەوتووە.

٣. گۆڕانی هاوسەنگی هێز).کورتەی دۆخەکە: جەنگەکە لە قۆناغیماندووبوونی زۆر گەورەی ئۆکڕانیادایە. ڕووسیا دەیەوێت بە زەبری هێزئەوەی دەستی کەوتووە بیپارێزێت، ترەمپ دەیەوێت بەگرێبەستێکی سیاسیکێشەکە تەواو بکات، و ئۆکڕانیاش لە نێوان هاوکارییە کەمبووەکانی ڕۆژئاوا وهەڕەشەکانی ڕووسیادا شەڕی مان و نەمان دەکات.

گوتاری جەمسەرەکان؛ سێگۆشەی پڕ لە گرژی: بۆ تێگەیشتن لە قووڵاییئەم قەیرانە، پێویستە چاو بخشێنینەوە بەو لێدوانە ستراتیژییانەی کە ئاڕاستەیجەنگەکەیان گۆڕیوە؛ ئەو گوتارانەی کە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندییەدژبەیەکەکانی واشنتۆن، مۆسکۆ و برۆکسلن:

١. دۆناڵد ترەمپ وکۆتایی چەکی سپی“: ترەمپ لە لوتکەی فلۆریدا(تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ئێمە چیتر ناتوانینبەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی بۆ جەنگێکی بێکۆتا لە ئەورووپا بە ڕەوا بزانین. یان دەچنە سەر مێزی دانوستان، یان هاوکارییەکان بە تەواوی دەوەستن.” ئەمەپەیامێکی توند بوو بۆ کیێڤ کە سەردەمی هاوکاریی بێ مەرج (BlankCheck) کۆتایی هاتووە و ترەمپ هاوکارییەکان وەکچەکی فشاربۆسەپاندنی ئاگربەست بەکاردەهێنێت.

٢. ڤلادیمێر پۆتین وواقیعی نوێی سەر زەوی“: پۆتین لە یانەیڤاڵدای (کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) وەک براوەیەک دەرکەوت و وتی: هەرڕێککەوتنێک دەبێت لەسەر بنەمای واقیعی سەر زەوی بێت. ئۆکرانیا دەبێتبێلایەن بێت و ناوچە ئازادکراوەکان (داگیرکراوەکان) نابێت ببنە بنکەی ناتۆ.”پۆتین لێرەدا دەیەوێت ئەو دەستکەوتانە لە ترەمپ وەربگرێت کە ئیدارەی بایدنڕەتی دەکردنەوە، ئەویش چەسپاندنی داگیرکاری و بێبەشکردنی ئۆکرانیایە لەناتۆ.

٣. ئیمانوێل ماکرۆن وقەدەری سەروەریی ئەورووپی“: ماکرۆن لەلوتکەی پاریس (کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) وەک وەڵامێک بۆ واشنتۆن وتی: ئەورووپا چیتر ناتوانێت ئاسایشی خۆی بە قەدەری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوەببەستێتەوە. هەر ئاشتییەک ئۆکرانیا بکاتە قوربانی، شەرمەزارکەرە و جەنگدەهێنێتە ناو جەرگەی پاریس و بەرلین.” ئەم لێدوانە ئاماژەیە بۆ درزێکیمێژوویی؛ ئەورووپا دەترسێت مامەڵەکەی ترەمپ ڕووسیا بکاتە هەڕەشەیەکیهەمیشەیی بۆ سەر تهواوی کیشوەرەکە.

٤. ڤلادیمێر زێلینیسکی: “ئاشتی بەبێ دادپەروەری نابێت“: زێلینیسکی لە وتارێکی بێهیواییدا، (١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٥) گوتی: ئێمەئاشتیمان دەوێت، بەڵام تەسلیمبوون نا. ئەگەر هاوبەشەکانمان پشتمان تێبکەن، بە تەنیا دەجەنگین، چونکە ئەمە شەڕی مان و نەمانە.” ئەم لێدوانەهاواری سەرۆکێکە کە لەلایەن واشنتۆنەوە گەمارۆدراوە و پەنا بۆ ویژدانیمێژوو دەبات. ئەم لێدوانانە بە ڕوونی دەری دەخەن کە جیهان لە ناوجەرگەیسێگۆشەیەکی پڕ لە گرژیدایە. ترەمپ دەیەوێت بە هەرنرخێک بێتگرێبەستەکە تەواو بکاتو دۆسیەکە کۆتایی پێ بهێنێت، پۆتین لەهەوڵی چەسپاندنیدەستکەوتەکانو بێهێزکردنی هەمیشەیی ئۆکرانیادایە، لە کاتێکدا ئەورووپا شەڕی ڕێگریکردن لە داڕمانی تەواوەتی کیێڤ دەکات بۆپاراستنی دواین سەنگەرەکانی ئاسایشی خۆی.

نەخشە ڕێگەی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ:

پلانەکەی ترەمپ لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی بازرگانی و سیاسیداڕێژراوە، نەک ڕێگە چارەی ئاشتی دادپەروەرانە بۆ دوو وڵاتەکە.

پلانکەی ترەمپ سێ تەوەرەی سەرەکی دەگرێتەوە:

.١. سەپاندنیناوچەی بێچەکترەمپ پێشنیاری کردووە کە هێڵەکانیئێستای شەڕ (کە نزیکەی ٢٠٪ی خاکی ئۆکڕانیا لەژێر دەستی ڕووسیادایە) ببنە هێڵی سنووریی نوێ. پلانەکە بریتییە لە دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراوبە درێژایی ١٢٠٠ کیلۆمەتر کە هێزە ئەورووپییەکان (نەک ئەمریکییەکان) چاودێری بکەن. ئامانجی ترەمپ لەمە دوورخستنەوەی سوپای ئەمریکایە لەبەرپرسیارێتی پاراستنی سنوورەکان و خستنی بارگرانییەکە بۆ سەر شانیوڵاتانی وەک پۆڵەندا، ئەڵمانیا و بەریتانیا.

٢. دواخستنی ئەندامێتی ئۆکڕانیا لە ناتۆ:

یەکێک لەخاڵەکان ئەوەیە: ئۆکڕانیا بە فەرمی بەڵێن بدات تا ٢٠ساڵی داهاتووهەوڵی چوونە ناو ناتۆ نەدات. ئەمەش گەورەترین سازشە کە ترەمپ دەیەوێتپێشکەشی پۆتینی بکات. لە بەرامبەردا، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەپڕچەککردنی ئۆکڕانیا، تا ڕووسیا جارێکی تر پەلاماری نەداتەوە. ترەمپلێرەشدا دەیەوێ جارێکی تر قازانج بکات لەفرۆشتنی ئەو چەکانەی ئەمەریکابەناوی پێویستی خۆپاراستن بەئۆکرانیا دەیانفرۆشێتەوە. بیانووی ئەمەیە کەخاڵی کۆتاییکێشەکەیە لەگەڵ مۆسکۆ، چونکە پۆتین هەمیشە دەڵێتئەندامبوونی ئۆکڕانیا لەناتۆ هێڵی سوورە.”

٣. قازانجێکی تری ئابووریئاوەدانکردنەوە لە بەرامبەر نەوت و غاز، ترەمپ دەیەوێت پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیاش بکاتە دەرفەتێکیبازرگانی بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. پلانەکە بریتییە لە تەرخانکردنی گرێبەستەگەورەکانی کەرتی وزە و بونیاتنانەوە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا. هەروەها، دەیەوێت ئەورووپا ناچار بکات لەبری غازی ڕووسیا، غازی شلی ئەمریکی(LNG) بکڕن بۆ ئەوەیئاسایشی وزەیانپارێزراو بێت.

٤. ڕێگرییەکانی ئەورووپا: ئەورووپییەکان بە توندی دژی ئەم نەخشەڕێگەیەن لەبەر سێ هۆکار. یەکەم، پێیان وایە ئەمە پاداشتی دەستدرێژیکارە وڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی پۆتین لە داهاتوودا پەلاماری وڵاتانی تری ئەورووپیبدات. دووەم، ترەمپ دەیەوێت ئەمریکا تەنها چەک بفرۆشێت و ئەورووپاشتێچووی ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی سنوورەکان بگرێتە ئەستۆ، کە ئەمەبەرپرسیارێتییەکی دارایی گەورەیە بۆ ئەرووپا. سێیەم، ئەورووپا دەترسێتدوورخستنەوەی ئۆکڕانیا لە ناتۆ، سەرەتایەک بێت بۆ لاوازکردنی خودیهاوپەیمانییەکە و کشانەوەی ئەمریکا لێی.

٥. لەکاتێکدا ترەمپ دەیەوێت بارگرانییە داراییەکان بخاتە ئەستۆیئەورووپا: یەکێتی ئەورووپا پاکێجێکی ٩٠ ملیار یۆرۆیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ و٢٠٢٧ ئامادە کرد. داهێنانی ئەورووپا لێرەدا ئەوەیە کە دەیەوێت لەبری پارەیباجدەرانی خۆی، ‘قازانجی سامانی بلۆککراوی ڕووسیابەکاربهێنێت. ئەمەوەک وەڵامێکی پێشوەختە دەبینرێت لەبەرامبەر فشارەکانی ترەمپ کە دەڵێتئەمریکا چیتر پارەی تێدا خەرج ناکات.

سیناریۆی ئاگربەستی تاڵ:  ئۆکڕانیا کە لەژێر فشارێکی توندی واشنتۆنو مۆسکۆ دایە. ئاماژەکان زیاتر بەرەو ئەوە دەچن کە ڕەنگە زێلینیسکی ناچاربێتئاگربەستێکی کاتی” (نەک ڕێککەوتنی ئاشتی هەمیشەیی) قبوڵ بکات بۆئەوەی سوپاکەی لە داڕمان بپارێزێت. خولاسەی کەلام ئەوەیە کە ترەمپدەیەوێت کێشەی ئۆکڕانیابفرۆشێتبە ڕووسیا لە بەرامبەر جێگیرکردنیدۆخی ئەورووپا و وەرگرتنی دەستکەوتی ئابووری بۆ ئەمریکا، و هەوڵیدوورخستنەوەی پۆتین لە شی جیپینگ، بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدات کە ئۆکڕانیاخاکەکەی لەدەست دەدات یان تا چەند ئاسایشی ئەوڕووپا دەکەوێتەبەر خەتەر.

پرسیاری جەوهەری ئەوەیە: ئایا ئەورووپا دەتوانێت بە تەنیائۆکڕانیا ڕابگرێت؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، پێویستە سەیری واقیعیسەربازی و ئابووری ئەورووپا بکەین، شیکارییە سیاسی و سەربازییەکانئەوەمان پێدەڵێن، بەمزووانە، پڕکردنەوەی شوێنی ئەمەریکا، ئەرکێکی یەکجارقورس و پڕ لە تەحەددییە بۆ ئەورووپا.

١. توانای سەربازی و پیشەسازی: “کەلێنە گەورەکەهەرچەندە وڵاتانی ئەورووپالە دوای ٢٠٢٢ەوە بودجەی سەربازییان زیاد کردووە، بەڵام هێشتانەگەیشتوونەتە ئاستی خۆپارێزی تەواو. تا ئێستا ئەمریکا دابینکەری سەرەکیموشەکەکانی وەک (Patriot) و (ATACMS) و قەدیفەی ١٥٥ ملم بووە. کەواتە ئەورووپا، بەمزووانە ناتوانێت بە تەنیا ئەو بڕە زەبەلاحە دابین بکات کەسوپای ئۆکڕانیا ڕۆژانە پێویستیەتی. لە ڕووی زانیاریی هەواڵگریشەوە، ئۆکڕانیا بە تەواوی پشت بە مانگە دەستکردەکان و سیستەمەکانی چاودێریئەمریکا دەبەستێت، و ئەورووپا خاوەنی تۆڕێکی هاوشێوە نییە کە بتوانێتجێگەی ئەمریکا بگرێتەوە. تەنانەت فڕۆکەکانی F-16 کە لەلایەن ئەورووپاوەڕادەستی ئۆکڕانیا کراون، هێشتا پارچەی یەدەگ و چاککردنەوە ومەشقەکانیان بەستراونەتەوە بە تەکنەلۆژیای ئەمریکی.

٢. ئاستەنگە سیاسییەکان: “ئەورووپایەکی دابەشبووئەورووپا یەکدەنگنییە. لە کاتێکدا پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک پێیان وایەئەگەر ئۆکڕانیا بڕوخێت، ئێمە نۆرەمانە“، وڵاتانی وەک (هەنگاریا) و سڵۆڤاکیا هاوشێوەی ترەمپبیردەکەنەوە و دەیانەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ ئاسایی بکەنەوە. هەروەها، بڕینی غازی ڕووسیا و تێچووی بەرزی وزە لە ئەورووپا، بووەتە هۆیناڕەزایەتی ناوخۆیی. حکومەتەکان دەترسن ئەگەر پارەیەکی زۆر بدەنە ئۆکڕانیالە کاتێکدا ئەمریکا کشاوەتەوە، تووشی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توندی خەڵک ودەنگدەرەکانیان ببنەوە.

کەلێنی ستراتیژی و سیناریۆی چەقبەستوویی: لە دەرەنجامی ئەمهاوکێشەیەدا، ئۆکڕانیا لە نێوان دوو بەرداشدا دەمێنێتەوە؛ ئەگەرهاوکارییەکانی واشنتۆن بوەستێت، کیێڤ ناچار دەبێت ستراتیژی خۆی بۆبەرگرییەکی ستاتیکبگۆڕێت و بۆ پاراستنی جەستەی دەوڵەتەکە، ڕازی بێتبە لەدەستدانی بەشێک لە خاکەکەی. لە بەرامبەریشدا، پۆتین ئەمە وەکدەرفەتێکی زێڕین بۆ فشاری زیاتر دەبینێت، چونکە دەزانێت ئەورووپا بە تەنیاخاوەنی ئەودانە تیژەنییە کە بتوانێت هێرشی پێچەوانە ئەنجام بدات. پێشبینی من ئەوەیە کە ئەورووپا توانای پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمریکای نییەبۆبەدەستهێنانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە، بۆیە باشترین سیناریۆ بۆ ئەورووپالە ٢٠٢٦دا، ڕەنگە ڕاگرتنیدۆخی ئێستاو ڕێگریکردن بێت لە پێشڕەوییزیاتری ڕووسیا، لە کاتێکدا لە پشت پەردەوە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ خەریکیڕازیکردنی ترەمپ و داڕشتنی مامەڵەیەکی ئاشتی دەبن.

کاردانەوەی ناوخۆیی ئۆکڕانیا و ئەگەری ڕەتکردنەوەی پلانیترەمپ:

بۆ تێگەیشتن لە کاردانەوەی ناوخۆیی ئۆکڕانیا و ئەگەری ڕەتکردنەوەی پلانیترەمپ، دەبێت سەیری قوڵایی کۆمەڵگە  سوپای ئۆکرانیا بکەین کەپێشبینییەکان ئەم جۆرەن:

١. کاردانەوەی ناوخۆیی ئۆکڕانیا (سوپا و خەڵک) ئۆکڕانییەکان لەئێستادا لە نێوان دوو هەستی دژبەیەکدا دەژین: ماندووبوونی جەنگ و ترس لەتەسلیمبوون. فەرماندە سەربازییەکانی ئۆکڕانیا، بەتایبەت ئەو نەوە نوێیەی کەلە مەیدانی جەنگدا پێگەیشتوون، کشانەوەی ئەمریکا وەکخەیانەتێکیمێژووییدەبینن. ئەگەر زێلینیسکی ڕازی بێت بە پلانی ترەمپ بۆ بەخشینیخاک، ئەگەری هەیە درز بکەوێتە نێوان سەرکردایەتی سیاسی و سوپا. ڕەنکەهەندێک لە فەرماندە ناسیۆنالیستەکان بڵێن: “ئێمە بۆ ئازادکردنی خاکەکەمانخوێنمان داوە، نەک بۆ ئەوەی لە واشنتۆنەوە بڕیاری فرۆشتنی بدرێت.” لەسەرئاستی شەقامیش، لە کاتێکدا بەشێک لە خەڵک بەهۆی وێرانکاری و نەبوونیکارەبا و وزەوە دەناڵێنن، و لەم زستانەدا تینووی ئاشتین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدازۆرینەی ئۆکڕانییەکان دەترسن لەوەی هەر ئاشتییەک بە مەرجەکانی پۆتین، تەنهاپشوویەکبێت بۆ ڕووسیا تا جارێکی تر بەهێزتر هێرش بکاتەوەسەریان.

٢. ئەگەر ئۆکڕانیا پلانی ترەمپ ڕەتبکاتەوە دەکرێ چی ڕووبدات؟ئەگەر زێلینیسکی بڵێتنەخێربۆ فشاری تڕەمپ، ئەوا؛ هاوکارییەکانیواشنتۆن دەوەستن و بەمەش جەنگەکە دەچێتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە. لەدۆخێکی لەوجۆرەشدا؛ پۆتین بە بینینی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا، هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ داگیرکردنی شارە گەورەکانی وەکخارکیڤوزاپرۆژیاتا پێش ئەوەی ئەورووپا بتوانێت جێگەی ئەمریکا پڕبکاتەوە.

٣. سیناریۆیئاشتییەکی تاڵئەگەری هەرە بەهێز ئەوەیە کە ئۆکڕانیانەتوانێت بە تەواوی پلانەکەی تڕەمپ ڕەتیبکاتەوە و نەشێت بە تەواوی قبوڵیبکات. بۆیە ڕەنگە پەنا ببەنە بەر ئاگربەستێکی کاتی، کە بریتییە لە ڕاگرتنیشەڕ بەبێ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی فەرمی خاک، وەک ئیمزاکردنیڕێککەوتننامەیەکی ناچارکراو، بۆ گۆڕینی جەنگەکە بۆململانێیەکیبەستووهاوشێوەی دۆخی هەردوو کۆریاکە، کە تێیدا جەنگ دەوەستێت بەڵامئاشتی بەدی نایەت.

ڕەنگە ئۆکڕانیا داوا بکات لە بەرامبەر بێبەشبوون لە ناتۆ، وڵاتانی ئەورووپا(بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا) ڕێککەوتنی بەرگری هاوبەشی لەگەڵ ئیمزا بکەن. هەرچۆنێک بێتکاتی دیپلۆماسی بەزۆرهاتووە. جەنگەکە چیتر تەنها لەسەنگەرەکاندا نییە، بەڵکو لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان مارئەلاگۆ(شوێنی نیشتەجێبوونی ترەمپکرێملین و برۆکسێل و کیێڤدایە.

ستراتیژیی ڤلادیمێر پۆتین و درزی ئەمریکائەورووپا:قووڵایی ستراتیژیی ڤلادیمێر پۆتین و ئەو درزە گەورەیەی کە لە نێوان ئەمریکا وئەورووپادا دروست بووە:

١. ئایا ڕووسیا بەئاگربەستڕازی دەبێت؟ پۆتین کە خۆی وەکسەرکەوتووی جەنگەکە دەبینێت، بۆچوونی ئەو بۆ ئاشتی جیاوازە. مەرجەنەگۆڕەکانی ڕووسیا ئەوەیە کە تەنها بەوە ڕازی نابێت کە خاکەکەی لەدەستدابێت. پۆتین داوایبێلایەنبوونی تەواوی ئۆکڕانیادەکات، بە واتای ئەوەیئۆکڕانیا نەبێتە ئەندامی ناتۆ و هیچ چەکێکی پێشکەوتووی ڕۆژئاوای تێدانەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە ڕووسیا بە فەرمی دەستبەرداری داوای ڕووخانیزێلینیسکی بێت، بەڵام فشار دەکات بۆ هەڵبژاردنی نوێ کە تێیداکەسایەتییەکی نزیک لە مۆسکۆ یان لایەنێکیبێلایەنبێتە سەر کار (گۆڕینیڕژێم). پۆتین بەباشی وشیارە بەوەی کە ترەمپ پەلەیەتی بۆ کۆتایی هێنان بەجەنگەکە، بۆیە ڕەنگە مەرجەکانی قورستر بکات تا زۆرترین ئیمتیاز لە واشنتۆنوەربگرێت، وەک لادانی سزاکانی سەر ڕووسیا و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەلکاندنی ناوچە داگیرکراوەکان.

لووتکەی ئەلاسکا و دیپلۆماسیی پشت پەردە: بەبۆچوونی من، کۆبوونەوەی لووتکەی (ئەلاسکا) لە نێوان ترەمپ و پۆتین، کە بەبێ ڕەزامەندیئەورووپا و تەنانەت بەبێ ئاگاداری سەرۆکی ئۆکرانیا بەڕێوەچوو، سەرەتایوەرچەرخانێکی مەترسیدار بوو. زنجیرەیەک جووڵەی گوماناوی وەک ناردنینوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ مۆسکۆ، پەیوەندییە تەلەفۆنییە چڕەکان، و دواجارگەشتەکەی نوێنەرانی کرێملین بۆ فلۆریدا، هەموویان یەک پاکێجن و یەکڕاستی دەسەلمێنن؛ ئامادەکاری بۆڕێککەوتنێکی ژێربەژێرلە ئارادایە. ئەمجموجۆڵانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی کە پۆتین و ترەمپ دەیانەوێت لەدەرەوەی چوارچێوەی فەرمی ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا، ڕاستەوخۆمامەڵەگەورەکەلە نێوان خۆیاندا ئەنجام بدەن و چارەنووسی کیشوەرەکە بە تەنیادیاری بکەن.

مەترسی هەڵوەشانەوەی ناتۆ و دابەشبوونی ڕۆژئاوا: ئەمەترسناکترین سیناریۆیە کە ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٦دا ڕووبەڕووی دەبێتەوە. ئەگەر ئیدارەی ترەمپ و سەرکردەکانی ئەورووپا نەگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش، ئەگەری پاشەکشەی کردەیی ئەمریکا لە ناتۆ یان بێبایەخکردنی پەیماننامەکە لەئارادایە. ترەمپ بە لۆژیکیپاراستن بەرامبەر پارەهەڕەشەی ئەوە دەکات کەواشنتۆن چیدی نابێتە پاسەوانی کیشوەرێک کە بودجەی سەربازیی خۆی دابینناکات. ​ڕێککەوتنی دووقۆڵیی ترەمپ و پۆتین بەبێ لەبەرچاوگرتنیبەرژەوەندییەکانی برۆکسل، مانا و کاریگەریی ناتۆ لەناو دەبات. لە بەرامبەرئەم بێهیواییەدا، ڕەنگە هێزە گەورەکانی وەک فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا وپۆڵەندا هەوڵ بدەن هاوپەیمانییەکی سەربازیئەورووپی پەتیدروست بکەن. ئەمەش ڕۆژئاوا بۆ دوو جەمسەری لاواز دابەش دەکات: جەمسەریئەمریکابەریتانیاو جەمسەریئەورووپای کیشوەر“. ئەم بۆشاییە ئەمنییەشدەبێتە هاندەر بۆ ڕووسیا تا لە ساڵانی داهاتوودا تاقیکردنەوەی سەربازی(Provocation) لەسەر وڵاتانی باڵتیک، وەک لیتوانیا و ئیستۆنیا ئەنجام بداتو سنووری هێزی خۆی تاقی بکاتەوە.

سێگۆشەی جەنگی ساردی نوێ و نەخشەی نوێی جیهان: جیهانلەبەردەم سەردەمێکی نوێی جەنگی سارددایە، بەڵام ئەمجارەیان ململانێکانسێ جەمسەرییە: لە لایەک ڕووسیا و چین کە بە هاوئاهەنگییەکی قووڵهەوڵی گۆڕینی ڕیشەیی سیستەمی جیهانی دەدەن؛ لە لایەکی تر ئەمریکایترەمپ کە بە لۆژیکیگۆشەگیریی ئابووریدەیەوێت لە کێشەنێودەوڵەتییەکان بکشێتەوە و تەنها بەرژەوەندییە داراییەکانی خۆی بپارێزێت؛ ولە نێوانیشیاندا ئەورووپای گەمارۆدراو کە لە نێوان چەقۆی هەڕەشەکانیڕووسیا و پشتگوێخستنی ئەمریکادا، شەڕی دۆزینەوەی ناسنامەیەکیسەربازی سەربەخۆ دەکات.

هەرچەندەئاماژەکان زیاتر بەرەو ئەوە دەچن کە جەنگی ئۆکرانیا لە ڕوویسەربازییەوە بەرەوساردبوونەوەیان چەقبەستوویی بڕوات، بەڵام جەنگەڕاستەقینەکە لە ناو جەرگەی ماڵی ڕۆژئاوادا (نێوان واشنتۆن و برۆکسل) تازەدەستی پێکردووە. بڕوای من ئەم دابەشبوونە ستراتیژییەی نێوان دوو کەناریئەتڵەسی، گەورەترین دەستکەوتی سیاسییە کە پۆتین لەم سێ ساڵەی جەنگداچاوەڕێی کردبێت.

چین؛ تەماشاکارە زیرەکەکەی پشت زریانەکە: لەکاتێکدا جەمسەریڕۆژئاوا سەرقاڵی کێشە ناوخۆییەکانیەتی، جەمسەرەکانی ڕۆژهەڵات بە وردی ووردەکارییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن. لەم نێوەندەدا ڕۆڵی چین یەکجار گرنگو یەکلاکەرەوەیە؛ پەکین زۆر زیرەکانە چاودێری جووڵەکانی ترەمپ و پۆتیندەکات، چونکە دەرەنجامی جەنگی ئۆکرانیا بۆ چین تەنها دۆسیەیەکیئەورووپی نییە، بەڵکو تاقیگەیەکە بۆ خوێندنەوەی ئیرادەی ئەمریکا. دەرەنجامی ئەم جەنگە ڕاستەوخۆ هاوسەنگیی هێز لە دەریای چینی باشووردیاری دەکات و دەبێتە نەخشەی ڕێگا بۆ مامەڵەکردنی پەکین لەگەڵ پرسیتایوان. چین دەیەوێت بزانێت ئایالۆژیکی مامەڵەگەریی ترەمپئامادەیەهاوپەیمانە ستراتیژییەکانی لە ئاسیاش بفرۆشێت لە بەرامبەر دەستکەوتیئابووری کورتخایەندا؟

تەڵەی چین؛ لە مۆتەکەی تایوانەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی گومرگیترەمپ:

١. ئۆکرانیا وەک تاقیگەی تایوان: گەورەترین دڵەڕاوکێی هاوپەیمانەکانیئەمریکا لە ئاسیا ئەوەیە کە ترەمپ سیاسەتیبازرگانیی ترسلە ئۆکرانیاوەبگوێزێتەوە بۆ تایوان. ئەگەر ترەمپ سەرکەوتوو بێت لە گۆڕینی ئۆکرانیا بۆململانێیەکی بەستوو” (Frozen Conflict) لە بەرامبەر دەستکەوتی ئابووری، ئەمە دەبێتەنەخشە ڕێگەیەکبۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تایوان. پەیامی چین بۆتایوان لێرەدا ڕوونە: “ئەمریکا ئامادەیە هاوپەیمانەکانی بفرۆشێت ئەگەرمامەڵەیەکی باشتر لە ئارادا بێت.”

٢. پێچەوانەکردنەوەی هێنری کیسینجەر؛ ترس و دەرفەت: پەکین لەسیناریۆیەک دەترسێت کە تێیدا ترەمپپێچەوانەی کیسینجەربجوڵێتەوە؛ واتەڕووسیا لە چین دووربخاتەوە. ترەمپی بازرگان ڕەنگە بە پۆتین بڵێت: “ئۆکرانیات پێ دەدەم، بە مەرجێک پەیوەندییەکانت لەگەڵ چین سارد بکەیتەوە.” ئەمە بۆ چین کارەساتبار دەبێت چونکە هاوپەیمانە ستراتیژییەکەی لەدەستدەدات. لە بەرامبەردا، چین وەکبونیاتنەرێکی بێلایەنئامادەیە بە قەرزیدرێژخایەن ئۆکرانیا ئاوەدان بکاتەوە و هەژموونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپابچەسپێنێت.

٣. هاوپەیمانییبێ سنوورو پاراستنی ڕووسیا: هەرچەندە چینچەکی کوشندەی ڕاستەوخۆی نەداوەتە مۆسکۆ، بەڵام بە دابینکردنی پارچەیئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای درۆن، بووەتەشاخوێنی ئابووری و پیشەسازیکە سوپای ڕووسیای بەپێوە هێشتووەتەوە.

٤. ئامانجە کۆتاییەکە؛ جەنگی ساردی نوێ دژی پەکین: ستراتیژییترەمپ ڕوونە: “کوژاندنەوەیئاگری ئۆکرانیا بە هەر نرخێک بێت، تا بتوانێتتەواوی هێزی سەربازی و ئابووریی ئەمریکا بەرەو چین ئاڕاستە بکات. بۆواشنتۆن، چین ڕکابەری ڕاستەقینەیە، نەک ڕووسیا. پێشبینی دەکرێت لە٢٠٢٦دا ترەمپگەورەترین جەنگی گومرگیدژی کاڵا چینییەکانڕابگەیەنێت. بۆیە بەرژەوەندیی چین لەوەدایە جەنگی ئۆکرانیا بەجۆرێک کۆتاییبێت کە ڕووسیا وەکدڕکێکلە جەستەی ئەورووپادا بمێنێتەوە و سەرنجیئەمریکا هەمیشە لەسەر ئەورووپا بێت نەک ئاسیا.

کۆبەندی هاوکێشەکە: جیهان لەبەردەم بڕیارە سەختەکاندا لەکۆبەندی ئەم شیکارییەدا دەتوانین بڵێین؛ ئێمە لە ساتەوەختێکی مێژوویییەکلاکەرەوەداین. ئۆکرانیا ئێستا بووەتە قوربانی ڕاستەوخۆی گۆڕانکارییەسیاسییەکانی ناوخۆی واشنتۆن و لۆژیکی مامەڵەگەریی ترەمپ. لە بەرامبەردا، ڕووسیا بە زیرەکییەوە هەوڵ دەدات شکستی ستراتیژیی خۆی لە مەیدانیجەنگدا، بگۆڕێت بۆ سەرکەوتنێکی سیاسی گەورە لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لەدرزەکانی ناو ناتۆ. ​لەم نێوەندەدا، ئەورووپا لە ناو جەرگەی قەیرانێکی قووڵیناسنامەدایە؛ یان دەبێت ڕێگەی سەخت و پڕ تێچوویسەربەخۆیی سەربازیهەڵبژێرێت، یان ببێتە پاشکۆیەکی بێبڕیار لە ناو کاروانەکەی ترەمپدا. هاوکاتچین وەکتەماشاکارێکی زیرەکو پشوو درێژ، چاوەڕێی ساتەوەختیداڕمانی یەکپارچەیی ڕۆژئاوا دەکات تاوەکو نەک هەر پرسی تایوان یەکلابکاتەوە، بەڵکو سیستەمی جیهانی نوێ بە ئارەزوویپەکیندابڕێژێتەوە.

هاوپەیمانیی تارانپیۆنگ یانگ؛ شاخوێنی سوپای ڕووسیا: بۆتەواوکردنی ئەم وێنە ئاڵۆزە، نابێت ڕۆڵیهاوپەیمانە دەرەکییەکاننادیدەبگرین کە بوونە هۆکاری مانەوەی ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگدا و ئێستاچاوەڕێی پاداشتە ستراتیژییەکانیانن. مانەوەی مۆسکۆ لە جەنگێکیدرێژخایەندا، تا ڕادەیەکی زۆر قەرزاری ئەو هاوپەیمانییە سێقۆڵییەیە کە لەگەڵتاران و پیۆنگ یانگ دروستی کردووە. کۆریای باکوور بە ڕەوانەکردنی هەزارانسەرباز و ملیۆنان قەدیفەی تۆپ، و ئێران بە دابینکردنی تەکنەلۆژیای درۆن ومووشەکی بالیستی، بوونەتەشاخوێنینۆژەنکردنەوەی سوپای ڕووسیا. ​ئەمهاوکارییە تەنها ئاڵوگۆڕێکی سەربازیی سادە نییە، بەڵکو ستراتیژییەتێکیقووڵترە؛ ئەم وڵاتانە لە بەرامبەر پشتیوانییەکانیان، چاویان لە تەکنەلۆژیایپێشکەوتووی ئەتۆمی، سیستەمی مانگی دەستکرد و فڕۆکەی جەنگییڕووسییە. ئەمەش گەورەترین ئاڵێنگاری بۆ ئیدارەی ترەمپ دروست دەکات؛ چونکە هەر مامەڵەیەک لەگەڵ پۆتین، ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر بەهێزبوونیپێگەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆریای باکوور لە ئاسیا. لێرەدا پۆتینکارتی ئێران و کۆریاوەک ئامرازێکی گوشار دژی واشنتۆن بەکاردەهێنێت تاسازشی زۆرتر لە دۆسیەی ئۆکرانیادا بەدەستبهێنێت.

لە دەرەنجامدا، جەنگی ئۆکرانیا چیتر تەنها ململانێیەک نییە لەسەر خاک، بەڵکوکێبڕکێیەکە لەسەر ئەوەیکێ جیهان بەڕێوە دەبات؟”. لە کاتێکدا ترەمپدەیەوێت بەپارە و مامەڵەکێشەکان کۆتایی پێ بهێنێت، جەمسەرەکانی تریوەک ڕووسیا، چین و ئێران هەوڵی گۆڕینیهێز و هەژموونی جیهانیدەدەن. ئۆکرانیا لە ناوەڕاستی ئەم زریانەدا ماوەتەوە و چارەنووسی بەستراوەتەوەبەوەی کە ئایا ئەورووپا دەوێرێت بەبێ ئەمریکا ئەرکی پاراستنی ئەو وڵاتەبگرێتە ئەستۆ یان نا.

داهاتووی ڤلادیمێر زێلینیسکی: وەک قوربانی مامەڵەسیاسییەکان:

داهاتووی ڤلادیمێر زێلینیسکی وەک سەرۆک، تەنانەت ژیانیشی لەمەترسیدارترین قۆناغدایە. ئەو لە نێوان بەرداشی فشاری تڕەمپ و پۆتین، وتووڕەیی ناوخۆیی ئۆکڕانیادایە. لێرەدا چارەنووسی سیاسی ئەو دەکرێبەشێوەیە بێت:

١. ئەگەر زێلینیسکی ناچار بکرێت واژۆ لەسەر ڕێککەوتنێک بکات کەتێیدا ٢٠٪ی خاکی ئۆکڕانیا بە فەرمی یان بە کردەیی بدرێت بە ڕووسیا، ڕووبەڕووی چەندین تەحەددی دەبێتەوە. لایەنە نەتەوەییە توندڕەوەکان و بەشێکلە فەرماندە سەربازییەکان ڕەنگە زێلینیسکی بەتەسلیمبووناوبەرن، کە ئەمەدەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری سیاسی لە ناو کیێڤ (تۆمەتی خیانەت). هەروەها، زێلینیسکی کە سێ ساڵە وەک سمبولی خۆڕاگری جیهانیدەردەکەوێت، ئەگەر بچێتە ژێر باری مەرجەکانی ترەمپ، ئەو وێنەیەی دەشکێتو دەبێتە سەرکردەیەک کە نەیتوانی بەڵێنەکانی بۆ گێڕانەوەی تەواوی خاکەکەبباتە سەر (داڕمانی وێنەیپاڵەوان“).

٢. سیناریۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە (٢٠٢٦). لە ئۆکڕانیا بەهۆی بارینائاسایی جەنگەوە هەڵبژاردن ڕاگیراوە. بەڵام ئەگەر ئاگربەست ڕووبدات، فشاری ناوخۆیی و دەرەکی (بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە) زیاد دەکات بۆئەنجامدانی هەڵبژاردن. کەسایەتییە سەربازییەکانی وەک ڤالێری زالوزنی(فەرماندەی پێشووی سوپا) کە جەماوەرییەکی زۆری هەیە، دەبنە هەڕەشەیڕاستەوخۆ بۆ سەر کورسییەکەی زێلینیسکی (ڕکابەرە نوێیەکان). ئەگەرێکیبەهێز هەیە کە زێلینیسکی دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە، خۆی دەستبەرداریدەسەڵات بێت یان لە هەڵبژاردنەکاندا بدۆڕێت، هاوشێوەی وینستۆن چەرچڵدوای سەرکەوتنی لە جەنگی جیهانی دووەمدا، هەرچەندە بە پاڵەوان ناودەبرا، لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕاندی، چونکە دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش ئەو تەنهاتەرکیزی لەسەر جەنگ بوو. لەکاتێکدا خەڵکەکەی داوای بووژانەوە و ژیانیاندەکرد.

٣. ئایا زێلینیسکی دەبێتەقوربانیمامەڵەکەی ترەمپ و پۆتین؟لەکاتێکدا، ترەمپ و پۆتین هەردووکیان زێلینیسکی وەککۆسپدەبیننلەبەردەم مامەڵە و بەرژەوەندییەکانیاندا. بۆ ترەمپ، زێلینیسکی کەسێکە کەبەردەوام داوای پارە دەکاتو توندڕەوە لە مەرجەکانیدا، بۆیە ترەمپ پێیباشە سەرکردەیەکیپراگماتیترلە کیێڤ ببینێت کە ئامادەی سازش بێت. بۆپۆتینیش، زێلینیسکی کە سمبولی شکستی پلانی ڕووسیایە بۆ داگیرکردنیخێرای ئۆکڕانیا، بۆیە پۆتین هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە هەرڕێککەوتنێکدا زێلینیسکی لە دەسەڵات نەمێنێت یان بێهێز بکرێت تەنانەت ئەگەرتیرۆرکردنیشی بێت. بۆیە پێدەچێت ئێستا زێلینیسکی لەتەنیاترینکاتیخۆیدابێت. ئەو دەزانێت کە ئەگەر ڕێککەوتن نەکات، وڵاتەکەی بەهۆی بڕانیهاوکارییەکانی واشنتۆنەوە دەڕوخێت، و ئەگەر ڕێککەوتنیش بکات، داهاتوویسیاسی خۆی و یەکپارچەیی خاکەکەی دەخاتە مەترسییەوە.

لە کۆتاییدا، جەنگی ئۆکرانیا تەنها ململانێیەک نییە لەسەرسنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو وێناکردنەوەی ئەو پرسیارە کۆنەیە: ئایا دادپەروەری هێز بەرهەم دەهێنێت، یان هێز دادپەروەریپێناسە دەکاتەوە؟”

ئەوەی دەیبینین، تاقیگەیەکی گەورەیە بۆ تێپەڕین لە سەردەمیئایدیۆلۆژیاکانبەرەو سەردەمیپراگماتیزمی ڕووت“. کاتێک ترەمپ جەنگ وەک ژمارەیەک لەدەفتەری ژمێریاریدا دەبینێت، و پۆتین وەک گەڕانەوە بۆ شکۆمەندییەکی دێرین، و چین وەک دەرفەتێک بۆ داڕشتنەوەی نەزمێکی نوێی جیهانی و تاقیکردنەوەیلاوازییەکانی ڕۆژئاوا؛ لێرەدا ئۆکرانییەکان دەبنە ئەو قوربانییەی کە لە نێوانبەرژەوەندیی گەورەکانوویژدانی مرۆییدا جێماون.

مێژوو پێمان دەڵێت کە ئاشتییەک بەبێ دادپەروەری، تەنها کاتێکیدیاریکراوە بۆ جەنگی داهاتوو.” ئەگەر ڕێککەوتنەکانی ساڵی ٢٠٢٦ لەسەر بنەمای فرۆشتنی مافی گەلان و گۆڕینەوەی خاک بە ئاسایشی کاتیبێت، ئەوا جیهان نەک ئاشتەوایی، بەڵکو لاپەڕەیەکی نوێ لە جەنگێکی سارددەستپێدەکات کە تێیدا مرۆڤ تەنها ئامرازێکە لە یارییەکی گەورەی شەترەنجیدەسەڵاتدارە گەورەکاندا.

وەک فەیلەسوفێک دەڵێت: هەمیشە دەسەڵاتداران جەنگەکان هەڵدەگیرسێنن، بەڵام ئەوە خەڵکی سادەیە کە دەبێت مێژووی دوای جەنگ بنووسنەوە.” پرسیارەجەوهەرییەکە بۆ ساڵانی داهاتوو ئەوە دەبێت: ئایا مرۆڤایەتی لەمتاقیکردنەوەیەدا بەهایپێکەوەژیانهەڵدەبژێرێت، یان تەسلیمیلۆژیکیهێزو پێشەنگایەتیی قازانجی بێموڕاڵ دەبێت؟

لڤین پرێس
Scroll to Top