
دوو کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزینی ١٧٠ سەر ئاژەڵ دەستگیرکران
لڤین دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ١٧٠ سەر ئاژەڵ لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران و ئاژەڵەکان رادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند” دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ١٧٠ سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، لە پاش لێکۆڵینەوەکان، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە”.