لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بومەلەرزه‌یه‌ك له‌ دهۆك رویدا

R

لڤین

ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.2 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ سنوری پارێزگای دهۆك رویدا و به‌شێك له‌ هاوڵاتیانیش هه‌ستیان پێكرد.

به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی-ده‌ریای ناوه‌ڕاست (EMSC) لە کاتژمێر 09:15ی ئەمشەو یەک شەممە لەسەر دوشەممە، بومەلەرزەیەک به‌گوڕی 4.2 پلە به‌ پێوه‌ری ڕێختەر لە قوڵایی 5 كیلۆمه‌تر ژێر زەوی له‌ سنوری پارێزگای دهۆك رویداوه‌ كه‌ چەقی بومەلەرزە خازر بوە.

له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زیانێك له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری پارێزگای دهۆكه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕو.

 

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top