
وتەبێژی یەکێتی : پارتی دەیەوێت کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست بکات لە هەڵبژاردن دەترسێت
سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لەسەر رووداوی سووتانی بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پارتی دەیەوێت کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست بکات لە هەڵبژاردن دەترسێت یەکێتی بەتوندی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە. سلێمانی بوەتە قوربانی ئەو تەقریرانەی لێرەوە دەدرێتە تورکیا. ئێمە شەڕی ناوخۆمان حەرام کردوە. ئەوەی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ کردی بانگەشەی هەڵبژاردنە.