لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ ئەمساڵیش داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی پاراڕێڵ و ئێواران دەکرێت

740221Image1

لڤین

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵ دەکرێت.

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵ دەکرێت، هەروەها داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم رابگەیەندرێت، هاوکات ماوەی چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکانی هەرێم دەستیپێکردووە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top