لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سبەی دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

397984612 735144701965449 864057314229603091 n

لڤین

سبەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەستپێکی یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنارە و بە وتەی بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە کۆتایی هاتووە و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی هەبێت. 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەم، ستار مەحمود، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە پەیوەست بە فێستیڤاڵەکە رایگەیاند، “سبەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستپێکی یەکەم رۆژی دەیەمین فێستیڤاڵی هەڵەبجە دەبێت و تەواوی ئامادەکارییەکان ئەنجامدراوە، هاوکات لە نێو فێستیڤاڵەکەدا چەندین جوتیار و باخەوان و خاوەن کارە دەستییەکان بەشداربووانی دیکە بەرهەمەکانیان ساغدەکەنەوە.”
مەحمود ستار وتیشی، “بۆ ئەم ساڵ ئامادەکارییەکی زۆر باشمان ئەنجامداوە بە شێوەیەک گفتووگۆی زانستی پەیوەست بە چۆنییەتی بەرهەمهێنان و بەبازار کردنی هەنار و بەرهەمەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت، و بڕیارە کۆمەڵێک چالاکی دیکەش ئەنجامبدرێت.”
شایەنی باسە لەم فێستیڤاڵەدا، هەناری هەڵەبجە و هەورامان، هەنگوینی ناوچەکە، دۆشاو، مێوژ، گوێزی هەورامان، خواردنە کوردەوارییەکان، بەرهەمە کولتوورییەکان و کارە دەستییەکانی خانمان، بە بازارکردنیان پێوەدەکرێت.
لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top