
پڕۆژەی رێگەی دێلێژە-سەنگاو لە قۆناغی کۆتاییدایە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی نێوان دێلێژە-سەنگاو لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، بڕگەی قیرتاوکردن کۆتاییھاتووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێگەی دێلێژە-سەنگاو یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئیدارەی گەرمیان، کە قەزای کفری بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە و نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە دووری رێگە بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان لە سنوورەکە کەمدەکاتەوە.







