ڕاگەیێندراوی مەکۆیەکانی (سۆران، چۆمان، ڕواندز)ـی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ڕایی گشتی لەدژی لەشکرکێشی و هێرش بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا:
ئیدانەو سەرکۆنەی هێرش و پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا دەکەین بۆ سەرخاکی کوردستان بەگشتی، بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران لەناوچەکانی(برادۆست، چۆمان، ڕواندز).
پاراستنی سنور و خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانە پێویست دەکات بەئەرکی خۆیان هەستن و بەربەلەشکرکێشی داگیرکاری تورکیا بگرن.
داوا لەنوێنەری ڕێخراوی(UN) لەعێراق و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی هاوسۆزو پشتیوانی کورد و ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسیەکان و ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی دەکەین هەڵوێست وەربگرن و بەئەرکی خۆیان هەستن و کاربکەن بۆئەوەی بەربەلەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بگیرێت و لەوەزیاتر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان نەبەزێندرێت و یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل نەکرێت هاونیشتیمانی و هاوزمانیەکانمان شەهید و بریندار نەکرێن و گوندو دێهاتەکان چۆڵ و وێران نەکرێن و ڕەزو پاوانی خەڵک نەسوتێندرێت.
هەرلایەنێک لەعێراق و کوردستان هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشکەربێت لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانین.
ئەنجومەنی مەکۆیەکانی(سۆران، چۆمان، ڕواندز)
۲۷ ـ ۷ ـ ۲۰۲٤