
بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت
لڤین سەرۆکی یەکێتی لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە جارێکیتر بانگهێشتی مەسرور بارزانی بۆ دیبەیت دەکات. بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، پەیامێکم بۆ مەسرور بارزانی نارد و بانگهێشتم کرد بۆ دیبەیت و دەڵێم با بەبەرچاوی دنیاوە و لەسەر میدیاکان دیبەیت بکەین، دەزانم کاک مەسرور پیاوێکی ترسنۆک نییە، و لێرەوە دەڵێم وەرە دیبەیت