لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

مەزڵوم عەبدی: بە نێوەندگیری ئەمەریکاوە ئاگربەست لە مەنبەج ڕاگەیەندراوە

مەزڵوم عەبدی00001 scaled

لڤین

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنی ئاگربەست لە منبج و لەنزیکترین کاتدا هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە شارەکە دەکشێنەوە.

مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی ‘ئێکس’ نووسیویەتی: “لە کاتێکدا شەڕڤانانمان لە شاری منبج بەردەوامن لە بەرگریی بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی هێرشەکان لە بەری رۆژئاوای فورات، بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنی ئاگربەست لە منبج”.

عەبدی رایگەیاندووە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاونیشتمانییاندا ئاگربەست رادەگەیەنن، دەشڵێت، ئامانجیان وەستاندنی شەڕە لە تەواوی خاکی سووریا و چوونە ناو پرۆسەیەکی سیاسییە بۆ دیاریکردنی ئایندەی ئەو وڵاتە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، کە لە 27ـی ئەم مانگەوە بەرەنگاری هێرشەکان بوونەتەوە، بە زووترین کات لە ناوچەکە دوور دەخرێنەوە و شارەکە بەجێدەهێڵن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top