
سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەولێر: سەرمان لێ شێواوە و داهاتوومان ناڕوونە
لڤین سەرۆکی لیستی بازنەی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی حزبەکە تەنیا بۆ تیمی حکومەتە، دەشڵێت” ئێمەش سەرمان لێ شێواوە و داهاتوومان روون نییە.” هێمن شێخانی، سەرۆکی لیستی بازنەی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد:” ئەگەر ئێمەی کاندیدانی گۆڕان بگەینە پەرلەمان، بە هەمان روحییەتی ساڵی 2009 تێهەڵدەچینەوە و دەبینە ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا”.