لڤین
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کارگەیەکی چیمەنتۆی لە گوندی خران ئەشکی سەر بە شاری کۆبانێ بۆردوومانکرد.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کارگەیەکی چیمەنتۆی لە گوندی خران ئەشک کە دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانێ بۆردوومانکرد.
هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکانی بۆردوومانەکە بڵاونەکراونەتەوە.