لڤین پرێس – Lvin Press

جیهان

Iran US Oman

خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات

لڤین خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆتاییهات، بەگوێرەی زانیاریی پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی کە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە وەریگرتووە، کۆبوونەوەکان سێ کاتژمێریان خایاندووە و تێیدا رێککەوتن کراوە کە هەنگاوەکانی داهاتوو بە لیژنەی تەکنیکیی هەردوولا بسپێردرێن. لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکە، ئیسماعیل بەقائى گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی

زیاتر بخوێنەرەوە »
15 57 59

ترەمپ پەشیمان دەبێتەوەو باج لەسەر چین کەمدەکاتەوە

لڤین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە ئەگەری هەیە ئەو باجانەى کەلەسەر چین داینابوو کەمى بکاتەوە بۆ 80%، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەرزیکردەوە بۆ 145%، ئەمەش جۆرێک لەپەشیمان بوونەوە دەردەخات لەهەڵوێست و بریارەکانى پێشووترى ترەمپ. “بە ڕواڵەت باجی 80% لەسەر چین بڕیارێکی دروستە!” ڕۆژی هەینی لە پۆستێکی کورتدا لە ئەکاونتی

زیاتر بخوێنەرەوە »
ئورسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا scaled

یەکێتیی ئەوروپا: دەمانەوێت لەگەڵ ئەمریکا رێکبکەوین

لڤین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئامادەیی یەکێتییەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی و گوتیشى”ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن ئامادەن سکاڵا لە دژى سیاسەتەکانى ترەمپ تۆماربکەن. ئورسولا ڤۆندەر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی باجە زیادکراوەکان لەسەر کاڵای هەناردەی ئەوروپا. گوتیشى “بۆچوونمان وایە دەتوانین

زیاتر بخوێنەرەوە »
cc7bdecf ac81 4701 b41d cf062f921ca4 1170x614

کاتس هۆشداریی دەداتە ئێران؛ “سەردەمی بریکارەکان” کۆتایی هاتووە و “بەرەی خراپەکاری”ش داڕماوە

لڤین ئیسڕائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دایە ئێران لە بەردەوامی پاڵپشتیکردن بۆ حوسییەکان لە رووی دارایی و چەکەوە و دەڵێت؛ “سەردەمی بریکارەکان” کۆتایی هاتووە و “بەرەی خراپەکاری”ش داڕماوە. کاتس دەشڵێت، “من سەرکردایەتی ئێران ئاگاداردەکەمەوە، کە كۆتایی بهێنن لە پشتیوانیی حوسییەکان و بە پارە و چەک و ئاڕاستەیان مەكەن”. ناوبراو

زیاتر بخوێنەرەوە »
51278660

ئێران: لە دۆخی نێوان هیندستان و پاکستان نیگەرانین

لڤین وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نیگەرانی تارانى لە بارەی تەشەنەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان دەربڕی و داواى دانبەخۆداگرتنى کرد و راشیگەیاند، هەردوو وڵات پەیوەندییەکی مێژوویان لەگەڵ ئێران هەیە. ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران هەمیشە پێداگرە لەرێزگرتن لە خاک و سەروەری وڵاتان و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هێز لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
37a4bc04 d374 48d9 bce2 c2063947add8

رۆیتەرز: ئەمریكاو ئیسرائیل دەیانەوێت حكومەتێكی كاتی لە غەززە بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكبهێنن

لڤین ئاژانسی رۆیتەرز لە زای پێنج سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە ئەمریكاو ئیسرائیل تاوتوێی پێشنیارێكیان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە غەززە كردوە كە حكومەتەكە لەلایەن بەرپرسێكی ئەمریكییەوە سەرۆكایەتی بكرێت.  سەرچاوەكان بە ئاژانسەكەیان وتویەتی، گفتوگۆكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لەوبارەیەوە لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەچون و سەرنجیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بوە لە غەززە بە

زیاتر بخوێنەرەوە »
869030Image1

ماکرۆن بۆ شەرع: رێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا زۆر گرنگە

لڤین ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع وتی، “رێککەوتنی سوپای سووریا و هەسەدە زۆر گرنگە و  پێویستە پارێزگاری لە هەموو سووریاییەکان بکرێت.”   ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەروەها وتی، “پاریس پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی هەر رێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکات.” سەرۆکی فەرەنسا باسی

زیاتر بخوێنەرەوە »
alixamnai

عەلی خامنەیی: وڵاتانی ئیسلامی یەکگرتوو بوونایە ئەو دۆخەی غەززە رووینەدەدا

لڤین عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند، هیچ شتێک هێندەی یەکگرتوویی بۆ وڵاتانی ئیسلامی “گرنگ نییە” دەشڵێت، ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی یەکگرتوو بوونایە غەززە ئەوەی بەسەر نەدەهات و یەمەنیش بەو جۆرە لەژێر فشار نەدەبوو. عەلى خامنەیی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییان و بەرپرسانی حەج و عومرەی وڵاتەکەی لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە scaled

لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی لە ئۆندەر هێرشکرایە سەر سەرۆکی جەهەپە

لڤین لە رێوڕەسمى  ماڵئاوایی لە سڕى سورەیا ئۆندەر لە ئیستانبوڵ هێرشکرایە سەر سەرۆکی جەهەپە و وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش دەڵێت، هێرشکارەکە 21 ساڵ پێش ئێستا دوو منداڵی خۆی کوشتووە. پاش رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە ئیستانبوڵ، کەسێک کێشای بە ناوچاوی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپەدا و

زیاتر بخوێنەرەوە »
هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان چاودێریی ناوچەکانی نێوان سووریا و ئیسرائیل دەکەن scaled

سوپای ئیسرائیل: هێزەکانمان لە باشووری سووریا جێگیرکردووە

لڤین سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان لە باشووری سووریا جێگیرکراون و ئامادەن بۆ رێگریکردن لە چوونە ناوەوەی “هێزە دژبەرەکان” بۆ ئەو ناوچانەی دروزەکان تێیدا نیشتەجێن. سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکی کورتدا دەڵێت، بەردەوامن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان لە باشووری سووریا و لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەرگریکردن و هەموو سیناریۆ جیاوازەکانیشیان لەبەرچاوگرتووە. بەبێ ئەوەی

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top