لڤین پرێس – Lvin Press

جیهان

IRÁN EXPLOSIÓN

رووسیا هێزی فریاگوزاریی خێرا رەوانەی بەندەر عەباس دەکات

لڤین ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس بۆ 28 کەس و برینداربوونی نزیکەی هەزار کەس بەرزبووەوە، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شوێنی تەقینەوەکانی کرد و رووسیاش تیمی فریاگوزاریی خێرا رەوانەی ناوچەکە دەکات. میدیاى فەرمیى ئێران بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکى سوتەمەنى لە بەندەر عەباس روویداوە و بەهۆیەوە سەرجەم کارەکانى

زیاتر بخوێنەرەوە »
f463a47e 2df9 4ff0 b2a7 7f2932c26155

سەرۆكایەتی سوریا: هەر جۆرە هەوڵێك بۆ دروستكردنی قەوارەی جیا لەژێر ناوی فیدراڵیدا رەتدەكەینەوە

لڤین سەرۆكایەتی كۆماری سوریا رایگەیاند، لێدوانەكانی ئەم دواییەی فەرماندەیی هەسەدە كە داوای فیدراڵی دەكات، پێچەوانەی ئەو رێككەوتنەیە كە لەنێوانماندا كراوەو هەڕەشەیە بۆ سەر یەكپارچەیی وڵات. دەشڵێت، هەر هەوڵێك بۆ دروستكردنی قەوارەی جیا لەژێر ناوی فیدراڵی یاخود ئیدارەی خۆسەردا بەبێ بونی رێككەوتنێكی نیشتمانی گشتگیر رەتدەكەینەوە. سەرۆكایەتی كۆماری سوریا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
62d715ed c173 4359 80f6 4b1b6ca4a536

تەقینەوەیەکی گەورە بەندەر عەباسی ئێرانی هەژاند: هۆکارەکەی نادیارە

لڤین تەقینەوەیەکی گەورە لەبەندەر عەباسی ئێران ڕوویدا، کاربەدەستان ڕایانگەیاند لەتەقینەوەکەدا بریندار هەیەو هۆکارەکەشی تا ئێستا نادیارە. بە پێی هەوڵی ئاژانسی تەسنیم، ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لەشاری بەندەری بەندەر عەباس لەباشووری ئێران ڕووی دا. مێهرداد حەسەنزادە، بەرپرسی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند: “بریندار هەبووە لەڕووداوەکەدا”، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو. ڕاگەیەندرا کە تیمەکانی فریاگوزاری سەرەتایی

زیاتر بخوێنەرەوە »
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەعید بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان

خولى سێیەمى دانوستانەکانى ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات

لڤین خولى سێیەمى دانوستانەکانى ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران کۆتاییهات و میدیای فەرمیی ئێران دەڵێن، شاندی هەردوولا بە مەبەستی راوێژ دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، دوای چەند کاتژمێر وتووێژ، سێیەمین خولی دانوستانی ئەتۆمیی ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە (26ی نیسان) لە عومان

زیاتر بخوێنەرەوە »
444332

تاران: پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا بەندە بە نیازپاکی ئەمریکاوە

لڤین لە کاتێکدا کە بڕیارە سبەی شەممە، سێهەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سوڵتانیای عومان بەڕێوە بچێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو شاری مەسقەت بەرەو مەسقەت دەچێت. ئیسماعیل باقائیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ عەباس  عێراقچى بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دیپلۆماسی و تەکنیکی، تاران

زیاتر بخوێنەرەوە »
5556666

کەناڵى حەدەس: فەرەنسا ناوبژیوانى نێوان هەسەدە و سوریا و تورکیا دەکات

لڤین کەناڵى حەدەس رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن فەرەنسا هێزەکانى لە سوریا زیاد دەکات دوورە لە راستییەوە و فەرەنسا وەک ناوبژیوانێک لە سوریا دەمێنێتەوە و بە شێوازی دیکە پشتیگیر هەسەدە دەکات. کەناڵەکە لەبارەى دەنگۆى زیادکردنى هێزەکانى فەرەنسا لە سوریا دەڵێت، سەرەڕاى ئەوەى فەرەنسا هێزەکانى لە رۆژاڤاى کوردستان زیاد ناکات،

زیاتر بخوێنەرەوە »
8866

بۆ دووەمجار سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق

لڤین حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “شاندێکی فەرمیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری

زیاتر بخوێنەرەوە »
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا 1 scaled

ترەمپ: دوو بژاردەمان بۆ ئێران هەیە و ئامادەم لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران کۆببمەوە

لڤین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، لەوانە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى وڵاتەکە کراوەیە. لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤارى تایم کە ئەمڕۆ هەینى بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ گوتى، بۆچوونم وایە نزیکن لەوەی رێککەوتنێکی باش بکەین، لە وەڵامی ئەوەی ئایا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی

زیاتر بخوێنەرەوە »
2504

وەزیری بەرگریی ئەمریکا زانیاریی نهێنی لەسەر بۆردومانى یەمەن بڵاودەکاتەوە

لڤین رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پێت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەندێک زانیاریی نهێنیی لەسەر بۆردومانکردنی یەمەن لە گروپێکی گفتوگۆکردندا بڵاوکردووەتەوە. ئەو گروپە هاوسەری وەزیرەکە و برایەکی و پارێزەرەکەشیی تێدابووە. رۆژنامەکە نوسیویەتی، ئەمە دووەمین جارە زانیاریی نهێنیی لەدەستی ئەو وەزیرەوە دەردەچێت و دەگات بە کەسانێک کە نابێت ئاگاداری ئەو زانیارییانەبن.

زیاتر بخوێنەرەوە »
444 21 1

پاپا فرانسیس کۆچی دواییکرد

لڤین پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. پاپا فرانسیس بە بنەچە ئیتاڵییە، بەڵام لەدایکبووی شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتینە. – لە 17-12-1936 لەدایکبوو، یەکەم کەسی بە بنەچە ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top