لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خاچی سوور: 400 کارمەندی فریاگوزاری لە غەززە کوژراون

Mideast Wars Medics Killed

لڤین

پیێر کراهینبوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئاسایشی جیهانی لە دەوحە رایگەیاند، لەماوەی شەڕى غەززەدا، زیاتر لە 400 کارمەندی فریاگوزاری و هەزار کارمەندی چاودێریی تەندروستی لە غەززە کوژراون.

پیێر کراهینبوڵ گوتی “زیاتر لە 400 کارمەندی فریاگوزاری و هەزار کارمەندی چاودێریی تەندروستی لە غەززە کوژراون، کە 36یان کارمەندی خاچی سوور و مانگی سوور بوون، لە ئێستا و داهاتووشدا، ئەم کردە تۆقێنەر و نامرۆڤانە بۆ دەیان ساڵ بەئامانجمان دەگرێت و کەس ناتوانێت خۆی لێ بێئاگا بکات، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی خێزانی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییانی فەڵەستینیش دەگرێتەوە، کە رووبەڕووی کابوسێکی بێکۆتایی دەبنەوە”.

ئاگربەستى ئیسرائیل و حەماس، بە نێوەندگیریی قەتەڕ، میسڕ و ئەمریکا لە 19ی کانوونی دووەمەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە سەرەتای مانگی ئازار کۆتاییهات و هەردوولا نەیانتوانی لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو رێکبکەون.

ئیسرائیل لە 18ی ئازاردا هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی لە کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و گەیشتنى هاوکارییە مرۆییەکانی راگرت.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە دوایین ئاماری قوربانییانی شەڕی غەززەی بڵاوکردەوە، بەجۆرێک ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 52 هەزار و 314 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 117 هەزار و  792 کەس.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks