لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

کاتس هۆشداریی دەداتە ئێران؛ “سەردەمی بریکارەکان” کۆتایی هاتووە و “بەرەی خراپەکاری”ش داڕماوە

cc7bdecf ac81 4701 b41d cf062f921ca4 1170x614

لڤین

ئیسڕائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دایە ئێران لە بەردەوامی پاڵپشتیکردن بۆ حوسییەکان لە رووی دارایی و چەکەوە و دەڵێت؛ “سەردەمی بریکارەکان” کۆتایی هاتووە و “بەرەی خراپەکاری”ش داڕماوە.

کاتس دەشڵێت، “من سەرکردایەتی ئێران ئاگاداردەکەمەوە، کە كۆتایی بهێنن لە پشتیوانیی حوسییەکان و بە پارە و چەک و ئاڕاستەیان مەكەن”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەوەی ئێمە بەرامبەر حزبوڵا و حەماس و ئەسەد و حوسییەکان كردمان، بە تارانیشی دەیکەین، بۆیە دەبێت ئاگاداربن.

هەروەها گوتی: گورزی توندتریش لە حوسییەكان دەدەین، بەتایبەت ئەگەر بەردەوامبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێمە، سوپای ئیسرائیلیش ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک.

ماوەیەكە ئیسرائیل دەستی بەهێرش بۆ سەر حوسییەكان لە یەمەن كردووە، ئەوەش بەهۆی هێرشی ناوە ناوەی ئەو گرووپە بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی ئیسرائیل لەدوای دەستپێكردنی شەڕی غەزەوە لە ئۆكتۆبەری 2023.

دواین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حوسییەكان رۆژی سێشەممەی رابردوو بوو، كە هێرشی مووشەكی كردە سەر فڕۆكەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن و بە گوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ژێرخانی چەك و جبەخانەی حوسییەكانیان لەنێو فڕۆكەخانەكە وێران كردووە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top