لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ماکرۆن بۆ شەرع: رێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا زۆر گرنگە

869030Image1

لڤین

ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع وتی، “رێککەوتنی سوپای سووریا و هەسەدە زۆر گرنگە و  پێویستە پارێزگاری لە هەموو سووریاییەکان بکرێت.”
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەروەها وتی، “پاریس پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی هەر رێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکات.”
سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەش کرد، “من پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کار لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بکەن.”
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، بوونی داعش لە سووریا هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و “سەقامگیریی سووریا هۆکارێکی گرنگی ئاسایشی ناوچەکەیە.”
لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top