لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

رۆیتەرز: ئەمریكاو ئیسرائیل دەیانەوێت حكومەتێكی كاتی لە غەززە بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكبهێنن

37a4bc04 d374 48d9 bce2 c2063947add8

لڤین

ئاژانسی رۆیتەرز لە زای پێنج سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە ئەمریكاو ئیسرائیل تاوتوێی پێشنیارێكیان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە غەززە كردوە كە حكومەتەكە لەلایەن بەرپرسێكی ئەمریكییەوە سەرۆكایەتی بكرێت.

 سەرچاوەكان بە ئاژانسەكەیان وتویەتی، گفتوگۆكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لەوبارەیەوە لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەچون و سەرنجیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بوە لە غەززە بە سەرۆكایەتی بەرپرسێكی ئەمریكی كە سەرپەرشتی ئیدارەی غەززە بكات تا ئەو كاتەی لە چەك دادەماڵرێت و سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت و ئیدارەیەكی فەلەستینی دەردەكەوێت كە توانای بەردەوامبونی هەبێت.

بەپێی قسەی ئەو پێنج سەرچاوەیە، گفتوگۆكان هێشتا سەرەتایین و هیچ خشتەیەكی زەمەنیش دیاری نەكراوە بۆ مانەوەی ئەو حكومەتە كاتییە بەسەرۆكایەتی ئەمریكا.

سەرچاوەكان، پێشنیاری حكومەتەكەیان بە هاوشێوەی ئەو دەسەڵاتەی هاوپەیمانان ناوبردوە كە لە ساڵی 2003دا لەدوای روخانی رژێمی بەعس لە عێراق بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكهێنرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top