لڤین پرێس – Lvin Press

جیهان

ئیسرائیل 1170x659

سوپای ئیسرائیل 23 هێرشی بۆسەر پێگەکانی حزبوڵای لوبنان ئەنجامدا

لڤین شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل 23 هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر پێگەکانی حزبوڵا لە باشووری بەیروت ئەنجامدا، سوپای وڵاتەکەش دەڵێ، ئەو ناوچانەی کردوویانەتە ئامانج، حزبوڵا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاریاندەهێنێت. یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، رێگە بەهیچ لایەنێک نادەن مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی باکور و تەواوی ئیسرائیل دروستبکرێت و بەردەوامبن

زیاتر بخوێنەرەوە »
190

هەفتەی داهاتوو خولێکى ترى دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکرێت

لڤین ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو خولی شەشەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی تاران و واشنتن بەڕێوەدەچێت. ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکردووە، خولی شەشەمی دانوستانەکە لە رۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو لە یەکێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە وەریگرتووە، ئێران

زیاتر بخوێنەرەوە »
fqfqf 351625203b

خامنەیی بۆ واشنتن: ئێوە کێن تا بە تاران بڵێن دەتوانن بەرنامەی ئەتۆمیتان هەبێت ؟

لڤین عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد و بە واشنتن دەڵێت: ئێوە کێن تا بە تاران بڵێن دەتوانن بەرنامەی ئەتۆمیتان هەبێت؟ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڵوێستی واشنتن کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، تاران لە پیتاندنی

زیاتر بخوێنەرەوە »
sal4bm5g donald trump putin 625x300 09 October 24

ترەمپ و پوتن بە تەلەفۆن سەبارەت بە ئێران و ئۆکرانیا قسەیانکرد

لڤین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پرسی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا قسەمکرد. دوای هێرشە گەورەکەی ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاکی روسیا، ترەمپ رایگەیاند کە بە پوتنی وتووە؛ روسیا “دەبێت

زیاتر بخوێنەرەوە »
ed7c2df00da3928f799751b048ed5ab0

کورتهێنانی کارەبا لە ئێران گەیشتووەتە 12 هەزار مێگاوات

لڤین بەهۆی کەمی بەرهەم و زۆری خواست، لە سەرەتای ئەم مانگەوە کورتهێنانی کارەبا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژێکدا گەیشتووەتە 12 هەزار مێگاوات. بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار مێگاوات لە رۆژێکدا و لە کاتێکدا کورتهێنان 12 هەزار مێگاواتە. حەسەن کەریمی، بەرێوەبەری بەڕیوەبەرایەتیی دابەشکردنی

زیاتر بخوێنەرەوە »
AA 20250602 38166427 38166426 ADIYAMANDA CIKAN SILAHLI KAVGADA 2 KISI YARALANDI 1170x878

بومەلەرزەیەک ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای تورکیای گرتەوە

لڤین بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای تورکیای گرتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە سەکۆی ئێکس نوسیویەتی، بەهۆی بومەلەرزەکەوە کچێکی تەمەن 14 ساڵان گیانی لەدەستداوە، 34 کەسی دیکەش برینداربوون. تیمەکانی فریاگوزاری بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بەشێک

زیاتر بخوێنەرەوە »
762581Image1 750x430

حکومەتی هۆڵەندا هەڵوەشایەوە

لڤین خێرت ڤیڵدەرز، سەرۆکی پارتی ڕاسترەوی هۆڵەندا، لە حکومەتی هۆڵەندا کشایەوە و بەو هۆیەوەش حکومەت هەڵوەشایەوە، ئەمەش بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ١٠ داواکارییەکەی تایبەت بە تووندکردنی ڕێکارەکان بەرامبەر کۆچبەران و دیپۆرتنەکردنەوەیان. ئەمڕۆ دیک سخۆف سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە پارتی ڕاسترەوی هۆڵەندا، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی

زیاتر بخوێنەرەوە »
تورکیا 1170x737

پەرلەمانی تورکیا دەستەی نوێی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت

لڤین پەرلەمانی تورکیا دەیەوێت دەستەی سەرۆکایەتی نوێیبکاتەوە، دەم پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک و جێگرەکەی هەیە. ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا و جێگرەکانى، لەبەرئەوەی ماوەی یاسایی دەستەی سەرۆکایەتیی ئێستا چوار رۆژی دیکە کۆتاییدێت. دەم پارتی رایگەیاند، جەنگیز چاندار، کاندیدە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، هەروەها پەروین بوڵدان

زیاتر بخوێنەرەوە »
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

زێلێنسکی: بەشداریی گفتوگۆکانی ئیستانبوڵ دەکەین

لڤین ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، شاندێکی وڵاتەکەى بە سەرۆکایەتیی روستەم عومەرۆڤ، وەزیری بەرگری، سبەی دووشەممە بەشداریی خولی دووەمی گفتوگۆ راستەوخۆکانی ئیستانبوڵ دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پێش کۆبوونەوەکەی ئیستانبوڵ، هەڵوێستەکانی خۆیان لەسەر پرۆسەی ئاشتی و ئاگربەست خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشێوەی خولی یەکەمی گفتوگۆکان، شاندەکە لەلایەن عومەرۆڤەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت، جەختیشی لەوەکردەوە،

زیاتر بخوێنەرەوە »
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایشی سەنگافورە scaled

پنتاگۆن: چین دەیەوێت لە ڕێگەی هێزەوە باڵانسی ئاسیا بگۆڕێت

لڤین پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، چین پاش پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی ئەو خواستەی بۆ دروستبووە لە ڕێگەی هێزەوە باڵانسی ئاسیا بگۆڕێت. پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایشی سەنگافورە، کە ساڵانە دەکرێت، زیاتر روونیکردەوە و گوتی، “چین توانایەکی گەورەی سەربازیی هەیە و بەهۆی ئەوەشەوە ئێستا خواستی

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top