
ناتانیاهۆ: هێرشەکانى سەر ئێران چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت
لڤین بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکردووە بە ئامانجی شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بوونی ئیسرائیل. ناتانیاهۆ لە وتەیەکی ڤیدیۆیدا وتی ئیسرائیل دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لە نەتەنز کردۆتە ئامانج. جەخیشی لە بەئامانجگردنی زانایانی ناوداری ئێرانی کردەوە کە کار بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی ئێرانی دەکەن








