لڤین
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، حکومەتەکەی پابەندە بە چارەسەری كێشە نێوخۆییەکان بەگوێرەی دەستوور و یاسا، لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت مافی هاووڵاتیان لەسەرتاسەری عێراق پارێزراوبێت.
سودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی بیانی و عەرەبی باسی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق کردووە.
راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەڵێت، سودانی بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی گوتووە، ئاڵۆزکردنی دۆخی ناوچەکە خزمەت بە چارەسەر ناکات، بۆیە پشتیوانیی چارەسەرێکی دادپەروەرانە دەکەن، کە سەرکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکای لێبکەوێتەوە.