لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕوسیا تەرمی ١٢١٢ سەرباز دەداتەوە بە ئۆکراینا

GsDiRyXwAAudy

لڤین

ئەسکاندەر زورین، وتەبێژی گروپی دانوستانکاری ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەى وەجبەی یەکەمی تەرمی سەربازانی ئۆکراینی گەیاندووەتە شوێنی ئاڵوگۆڕەکە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە میانی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ لە ٢ی حوزەیران ئەنجامدراون.

ئەو وتەبێژە ئەوەشى خستەڕوو لایەنی ڕووسی بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنانەی لە کاتی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا کە لە ٢ی حوزەیران لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، و بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەگەڵ لایەنی ئۆکرانی ڕێککەوتنی لەسەر کرا، تەرمی سەربازە ئۆکرانیاکانی ڕادەست کرد، کە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەی ئاڵوگۆڕکردن ئامادەکرابوون.

ڕوونیکردەوە، وەجبەی یەکەم هەزار و ٢١٢ تەرمی سەربازی ئۆکراینی لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرێکیان ناسنامەیان بۆ کراوەتەوە، هەروەها سەرجەمیان وەک سەرباز لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا پشتڕاستکراونەتەوە، چ بە جلوبەرگی سەربازییان و چ بەهۆی ئەو شوێنانەی کە دۆزراونەتەوە”.

زورین جەختیشی لەوە کردەوە کە لایەنی ڕووسی بە تەواوی ئامادەیی هەموو ڕێککەوتننامەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی تەرمی سەربازە کراوەکانی ئۆکرانیا و ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامادەییمان پشتڕاست دەکەمەوە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە ٦ هەزار تەرم بە وەجبە، لە ڕێگەی گواستنەوەی وشکانی و شەمەندەفەرەوە.

ناوبراو ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو مشتومڕە بەردەوامە بدات کە گوایە ئەم ئۆپەراسیۆنە سروشتێکی سیاسی هەیە. دەشڵێت “ئەمە دەستپێشخەرییەکی تەواو مرۆییە و یەکەم دەستپێشخەری نییە و بەداخەوە ڕەنگە دواهەمینیش نەبێت، ئێمە لایەنی ڕووسیا بە تەواوی پابەندین بە جێبەجێکردنی هەموو ڕێککەوتنەکان، جا چ سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمی سەربازانی ئۆکرانیا بێت یان ئاڵوگۆڕی دیلەکان”.

لڤین پرێس
Scroll to Top