لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پوتین پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی ڕوسیا دەکات

Russian President Putin attends a session of the St Petersburg International Economic Forum

لڤین

سەرۆک روسیا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ڕوسیا کرد ، ستایشی کردون بۆ ڕۆڵی بنیاتنەریان لە پەرەپێدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتوری وڵاتەکەی و هەوڵەکانیان بۆ بەرگریکردن لە  نیشتمانەکەیان  دەشڵێت؛ “ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت”

لە پەیامێکی پیرۆزبایدا، کە لە ماڵپەری کۆشکی کرملیندا بڵاوبوەتەوە، سەرۆکی روسیا فلادمین پوتین، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای لە هاوڵاتییە موسوڵمانەکانی وڵآتەکەی دەکات.

لە پەیامەکەیدا هاتوە؛ “ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت”.

هەروەها پوتین جەختی کردوەتەوە. ئەمڕۆ موسڵمانان بە کردەوەی خێر و بەزەیی جەژنی قوربان پیرۆز دەکەن، وە بە دڵسۆزییەوە گرنگی بەو کەسانە دەدەن کە پێویستیان بە یارمەتی و ڕەحمەتە.

لە بەشێکی دیکەی پەیەمەکەیدا دەڵێت؛ خۆشحاڵین کە ڕێکخراوە ئیسلامییەکان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا دەکەن، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەکردنی نەوەکان و بەرەوپێشبردنی بەها خێزانییەکان دەدەن، هەروەها دەستپێشخەریی بەرفراوان لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، پەروەردە، ڕۆشنگەری، و کاری خێرخوازیدا جێبەجێ دەکەن.

 

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks