لڤین
عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد و بە واشنتن دەڵێت: ئێوە کێن تا بە تاران بڵێن دەتوانن بەرنامەی ئەتۆمیتان هەبێت؟
عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڵوێستی واشنتن کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، تاران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیازی ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لە رووی بنەمای خۆبژێویەوە پێچەوانەی باوەڕی میللـەتە. پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کارێکی پێویستە، چونکە ئەو بەرنامەیە بەبێ پیتاندنی یۆرانیۆم بێ بەهایە.
خامنەیی رووی دەمی کردووەتە واشنتن و پێیان دەڵێت: ئێوە کێن تا بە ئێران بڵێن دەتوانن بەرنامەی ئەتۆمیتان هەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە هیچ بارێکدا رێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم نادرێت.